
له به‌یاننامه‌یه‌كیدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه، داعش له موسڵ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن، ئه‌م 10 داواكارییانه‌ی له مامۆستایان هه‌یه:
1- سڕینه‌وه‌ی رسته‌ی كۆماری عیراق و نوسینی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌بری له‌سه‌ر كتێبی پرۆگرامی خوێندنی ئه‌مساڵ.
2- سڕینه‌وه‌ی رسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندن و گۆڕینی به دیوانی فێركردن.
3- شاردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ی كه له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا ناگونجێن.
4- سڕینه‌وه‌ی ئه‌و سروود و شیعرانه‌ی كه كفر و شیرك و خۆشه‌ویستی نیشتمانیان تێدایه .
5- خوێندنی چه‌مكی به ئیسلام بوون شوێنكه‌وتوانی و دووركه‌وتنه‌وه له هاوبه‌ش په‌یداكردن و شوێنكه‌وتوانی و وڵاتی ئیسلام ده‌بێت شه‌رعی خودا حوكمی بكات نه‌ك چه‌مكی نیشتمانپه‌روه‌ریی و ره‌گه‌زپه‌رستی و ..... هتد.
6- مامۆستای قه‌واعیدی زمانی عه‌ره‌بی سه‌رجه‌م ئه‌و نمونانه ده‌سڕنه‌وه له پرۆگرامی خوێندندا كه له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا ناگونجێن.
7- سڕینه‌وه‌ی هه‌ر وانه‌یه‌كی بیركاری كه ئاماژه به سو‌و دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن ده‌دات.
8- سڕینه‌وه‌ی هه‌ر وانه‌یه‌ك له زانست كه باس له تیۆری داروین ده‌كات له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی بوونه‌وه‌ر له‌نه‌بوون .
9- ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی خوێندكاران به‌وه‌ی كه یاساكانی فیزیا و كیمیا له‌لایه‌ن خوداوه دروستكراون.
10- ئه‌م گشتاندنه هه‌موان پێوه‌ی په‌یوه‌ستن، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا سه‌رپێچیكار سزا ده‌درێت.
لە خەندانەوە وەرگیراوە