یه‌كێك له رزگاربووانی كوشتارگه‌ی سپایكه‌ر چۆنێتی
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زیاتر له هه‌زارو 700 خوێندكاری كۆلێژی سه‌ربازی
سپایكه‌ر له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعش و رزگاربوون و راكردنی خۆیی له‌ده‌ست
ئه‌و تیرۆرستانه ده‌گێڕێته‌وه.
له لێدوانی‌دا بۆ نیۆرك تایمز عه‌لی حسێن كازم تاكه رزگاربووی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر باس له چۆنێتی رزگاربوونی له‌ده‌ست تیرۆرستانی داعش ده‌كات و ده‌ڵێت: كاتێك چه‌كداره‌كه‌ی داعش ته‌قه‌یان لێكردم گوللـه‌یه‌ك به‌لای سه‌رمدا تێپه‌ری و لێی نه‌دام، به‌ڵام خوێنی هاورێكانم رژابووه سه‌ر جه‌سته‌م تیرۆرستانی داعش پێیان وابوو منیش گوللـهم بهركهوتوهو مردوم، بۆیه خۆم فرێدایه ناو چاڵێكه‌وه كه له تهنیشتمابوو خۆم كرد به‌مردوو.
ده‌شڵێت: هاوسه‌رگیریم كردووه‌و كچێكیشم هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی بژێوی ژیانم ناچاربووم بچمه ریزی سوپاوه دوای ماوه‌یه‌ك براین بۆ سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر، ئێمه كاتێك هه‌واڵی نزیكبوونه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی داعشمان بیست، گه‌یشتبوونه نێو سه‌ربازگه‌كه جل و به‌رگی تایبه‌تیم پۆشی بوو، به‌ڵام زۆر دره‌نگ بوو چه‌كداره‌كانی داعش كه‌نزیكه‌ی 100 كه‌س ده‌بوون هاتنه نێو سه‌ربازگه‌كه و دهستهكانمانیان به‌ست و به ده‌یان كامیۆن سواریان كردین و ته‌نانه‌ت هه‌ركه‌سێك بچووكترین جموجۆڵی ئه‌نجام بدابابه ده‌یان كوشت.
ئاماژهبۆئهوهشدهكات: ژماره‌یه‌ك سه‌رباز كهدهستهكانیان به‌سترابوونه‌وه هه‌ر له‌ناو كامیۆنه‌كه بوون به ژێره‌وه‌و گیان له‌ده‌ستدا.
عه‌لی زاتر ده‌دوێت و ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ی كه تیرۆرستانی داعش شوێنه‌كه‌یان به‌جێهێشت و شه‌وداهات له‌چاڵه‌كه هاڵهاتم و رامكرد به‌ره‌و لای روباری دیجله‌و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ خۆم له‌وێدا شارده‌وه‌و به‌ناچاری حه‌شه‌رات و ئه‌و گیانه‌م ده‌خوارد كه‌له‌و ناوچه‌یه‌یدا بوون، پاشان به‌زه‌حمه‌ت له ئاوه‌كه پهریمهوهو دوای ماوه‌ی سێ هه‌فته گه‌یشتمه‌وه لای خێزانه‌كه‌م.
شایه‌نی باسه له‌دوای روداوه‌كانی دوای 10-6-2014 هو ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ناوچه‌كانی سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه له بنكه‌ی سه‌ربازی سپایكه‌ر كه تایبه‌ته به هێزی ئاسمانی عیراق له‌و پارێزگایه تیرۆرستانی داعش كوشتارگهیهكیان به‌رامبه‌ر به خوێندكارانی سه‌ربازگه‌كه ئه‌نجامداو تێیدا به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌و دور له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆیی زیاتر له 1700 خوێندكاریان شه‌هیدكرد.
PUKmedia ئا/ سامان یاروه‌یس