
لەلایەكی ترەوە : بە دروشمی شەهیدان پارێزەری ئاشتی و ئارامی كورستانن لیژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی گەرمیان بە هاوكاری یانەی رزگاری و بەرێوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان بۆ رێزگرتن لە گیانی پیرۆزی شەهیدانی كوردستان كە گیانی خۆیان لە پێناو پارێزگای كردن لە خاكی كوردستان بەختكرد لە شەری دژ بە چەكدرانی تیرۆریستی داعش ، یارییەكەش شەوی 5/9/2014 لە یاریگای یانەی رزگاری بەئامادەبوونی لێپرسراوانی حكومی و حزبی و جەماوەرێكی وەرزشی لە نێوان هەردوو تیپی ( مامۆستایانی رزگاری و رۆژنامەنووسانی وەرزشی گەرمیان )دا ئەنجامدرا سەرەتای یارییەكەش بە دەقیقەیەك وەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان دەستیپێكرد یارییەكە ئاستێكی باشی هەبوو ( 3 – 1 ) تیپی مامۆستایانی رزگاری یارییەكەی بردەوەو لە كۆتایشدا خەڵاتی ناوبژیوانان و یاریزانانی هەردوو تیپ كرا .
هادی ئەحمەد