تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

13‏/10‏/2014

ڕاگەیاندراوی مەكتەبی سیاسی "ی.ن.ك" بۆ تەقینەوە خوێناوییەكەی ناحیە قەرەتەپە

  ڕاگەیاندنی مەكتەبی سیاسی "ی.ن.ك" لەڕاگەیاندراوێكدا ئیدانەی تەقینەوەكانی ئەمڕۆی ناحیەی قەرەتەپەی كرد, كە بەهۆیەوە ژمارەیەك لەپێشمەرگەو كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ و هاوڵاتیانی سنورەكە شەهیدو برینداربوون, كە ئەمە دەقەكەیەتی: 
   پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ كردەوەی تیرۆریستی خۆكۆژی یەك لەدوای یەك شارۆچكەی قەرەتەپەی كرد بە ئامانج, كە بەپێ‌ ئامارەكان تائێستا زیاتر لە 45 پێشمەرگەو كارمەندی هێزەكانی ناوخۆو كادرانی ڕێكخستنەكانی "ی.ن.ك"‌و هاوڵاتی مەدەنی, كە ژمارەیەك ژن‌و منداڵیشی تێدایە شەهیدبوون‌و زیاتر لە 150 كەسی تریش برینداربوون‌و پێنج بینای حكومی‌و حزبیش بەتەواوەتی داڕوخاون‌و زیانێكی زۆری ماڵیشی بەدواوەبوە.
   مەكتەبی سیاسی "ی.ن.ك" بەتوندی ئیدانەی ئەو زنجیرە پەلامارە تیرۆریستیە دەكات‌و پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدەكان دەكات, هیوای هەرچی زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكانیش دەخوازێت.
  ئەم زنجیرە كردەوە تیرۆریستیە خۆكوژییە, كە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی گرتۆتە ئەستۆ, ئەچنە ریزی تاوانەكانی تریان, كە دەرهەق بە خەڵكی كوردستان ئەنجامیان داوە, لەهەمان كاتدا جگە لەوەی هێمایە بۆ دڕندەیی تیرۆریستان, لەهەمان كاتیشدا ئاماژەی داڕوخانیی تیرۆریستانە, كە لەشەڕی جەبهەییەوە پەنا بۆ كردەوەی خۆكوژی دەبەن, كە هەتا دەست لەژن‌و مناڵ‌و هاوڵاتی مەدەنیش ناپارێزن.
  ئەم جۆرە كردەوە تیرۆریستیانە گەلەكەمان‌و هێزی پێشمەرگەو بەرەی جەنگی دژبە پتەوترو ورەبەرز دەكات, هێزی پێشمەرگەو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانیش لە شەڕی ڕاماڵینی تیرۆریستان‌و پاراستنی خەڵك‌و خاكی كوردستان‌و دیموكراسی‌و ئارامی سارد ناكاتەوە, بەڵكو لەسەركەوتنی یەكجارەكی نزیكتریان دەكاتەوە.
  جارێكی تر سڵاو و درود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی زنجیرە تەقینەوەكانی ئەمڕۆی ناحیەی قەرەتەپە دەنیرین‌و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین. 
ڕاگەیاندنی
مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك
12/10/2014