تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

19‏/10‏/2014

راگه‌یاندنی هاوبه‌شی حزبه‌ كوردستانییه‌كان بۆ پشتیوانی له‌ رۆژئاوا

راگه‌یاندنی هاوبه‌شی نوێنه‌رایه‌تی حزبه‌ كوردستانییه‌كان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان .

  جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری كوردستان ...
  كه‌س و كارو بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ...
 ئێمه‌ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له‌درێژه‌ی دیدارو كۆبوونه‌وه‌كانماندا, ئه‌مڕۆ 18-10-2014 له‌ باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 3 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر كۆبووینه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌كاروچالاكی ماوه‌ی رابردوو گفتوگۆكرا، كارو چالاكییه‌كان به‌ ئیجابی هه‌ڵسه‌نگێنران و كارنامه‌یه‌كی نوێیش بۆ كارو خه‌باتی داهاتوو داڕێژرا.
 كۆبوونه‌وه‌كه‌ جارێكی دیكه‌ خه‌بات و به‌رخۆدانی پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤانان به‌رز ده‌نرخێنێت و خۆشحاڵه‌ به‌ پێشه‌وه‌چوونه‌كان گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌ڕ له‌ باشووری كوردستان و كۆبانی و رۆژئاوای كوردستان و سوپاسگوزاری خۆیشی به‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان راده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا بنكه‌و باره‌گاكانی تیرۆریستانی داعشی له‌ كۆبانێ موشه‌ك باران كرد، ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی گۆڕینی هاوكێشه‌ی شه‌ڕ له‌ كۆبانێ.
ئێمه‌ ده‌ستخۆشی له‌ ته‌واوی گه‌لی كوردستان له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی وڵات و ره‌وه‌ندی كورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ین كه‌وا به‌ چالاكی جۆاوجۆرو خۆپیشاندان تیرۆریستانیان شه‌رمه‌زاركرد و مۆراڵی پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلاو شه‌رڤانانیان به‌رزكرده‌وه‌، ئه‌م یه‌كده‌نگییه‌ی گه‌ل له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان ده‌ریده‌خات ئێمه‌ یه‌ك دڵ و یه‌ك جه‌سته‌ین و چاره‌نووسمان یه‌كه‌.
 به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌ ده‌ستپێشخه‌ری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ لێكنزیكردنه‌وه‌و رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانی رۆژئاوا به‌رز ده‌نرخێنن و داوا له‌ ته‌ڤده‌م و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سوریا ده‌كات كه‌وا ململانێی حزبییه‌كانیان بخه‌نه‌ لاوه‌و بگه‌نه‌ رێكه‌وتنێك له‌نێوان خۆیاندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی ئه‌وان ده‌بێته‌ فاكته‌ری به‌هێزی پێشوه‌چوون و سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان.
  هه‌روه‌ها  كۆبوونه‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی داویانه‌ سه‌باره‌ت به‌ره‌سمی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خواستی خوشك و برایانمان له‌ رۆژئاوای كوردستان كه‌ ئه‌وه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ داخوازییه‌كانی ئێمه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خۆماندا له‌ 29-9-2014 داوامان كردبوو هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی كوردستان مامه‌ڵه‌ی ره‌سمی له‌گه‌ڵ رۆژئاوای كوردستان بكه‌ن، بۆئه‌مه‌ش داوا له‌ حكومه‌تی كوردستان ده‌كه‌ین رێكاری پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌.
  وڵات پارێزانی كوردستان ...
 ئێمه‌ له‌پێناو یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ كارو خه‌باتی خۆماندا به‌رده‌وام ده‌بین و داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین هاوكارو پشتیوانمان بن بۆ هێنانه‌دی یه‌كێتی و یه‌كده‌نگی، له‌و پێناوه‌شدا داوا ده‌كه‌ین لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی وه‌كو چه‌ترێكی هاوبه‌ش بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان ببه‌سترێت.
 ئێمه‌ له‌ كارو چالاكی داهاتووماندا بڕیارمانداوه‌ كه‌وا سندوقێكی كۆمه‌ك بۆ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان دابنێین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داوا له‌ جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌كه‌ین له‌كاتی دانانی سندوقه‌كه‌دا به‌ هانای خوشك و برایانمانه‌وه‌ بێن و كۆمه‌كی سندوقه‌كه‌مان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و مرۆیی هه‌موو لایه‌كمانه‌.
 له‌گه‌ڵ رێزماندا...
لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان:
1- یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
2- حزبی شیوعی كوردستان
3 - یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
4 - بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
5-  یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
6 - بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
7- حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
8- حزبی ئاینده‌ی كوردستان
9- بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان
10- پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان
11- كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
12- پارتی ئازادی كوردستان PAK
13- بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی توركمان
14- سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
15- حزبی شروقی توركمانی
16- حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن
17- حزبی رزگاری كوردستان RPK
18- پارتی یه‌كێتی دیموكراتی PYD
19- پارتی پارێزگارانی دیموكراتی كوردستان
20- پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP
21- كۆمه‌ڵه‌ ( رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران )
22-پارتی گه‌لی توركمانی عێراق
23-پارتی دیموكراتی توركمانی كوردستان
24- پارتی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی توركمان
25-پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان PCDK
26- پارتی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان
27- حزبی پێشكه‌وتنخوازی دیموكراتی كوردستان
28- بزووتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانی كوردستان
29-  بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی دیموكراتی كوردستان _ سوریا
30- پارتی پارێزگارانی كوردستان
31- كۆنگره‌ی نیشتمانی كوردستان KNC
32-پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان
33- كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
34- كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان KNK
35- پارتی دیموكراتی كوردستان
36- حزبی دیموكراتی كوردستان
37- كۆما جڤاكێن كوردستان KCK
38- حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
39- بزووتنه‌وه‌ی رزگاری دیموكراتی كوردستان
40- پارتی كۆماری كوردستان
41- كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان له‌ كوردستان
48- حزبی توركمان ئیلی
43- بزووتنه‌وه‌ی توركمانی بێلایه‌ن

هه‌ولێر _ كوردستان
18-10-2014