دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 20/10 /2014 تیرۆریستانی داعش به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی
ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه په‌لاماری هێزه‌كانی
پێشمه‌رگه‌یان دا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیان ته‌واوی په‌لاماره‌كان
تێكبشكێنینن، له‌كاتی چوونی بۆ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگه بۆمبێكی
چێنراو به كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی
پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ری گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر ته‌قیه‌وه، به‌ڵام جگه
له‌زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه ، سه‌نگاویش ده‌ڵێت
ئه‌مه چواره‌مین جاره تیرۆریستانی داعش پلانی كوشتن‌یان بۆ داناوم، به‌ڵام
ئه‌وانه نه‌ك نامانترسێنن به‌ڵكو زیاتر جۆشمان ده‌ده‌ن بۆ شكاندنی
تیرۆریستانی دوژمنی كورد‌و كوردستان.
مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و فه‌رمانده‌یی گشت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ری گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر رايگه‌یاند: له‌سنوری میحوه‌ری گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێرداو به‌پێی زانیاریه هه‌واڵگریه‌كان یه‌كه‌م كه‌سم كه تیرۆریستانی داعش له‌به‌رنامه‌یاندایه شه‌هیدم بكه‌ن، چوار جار بۆمبی چێنراو به ئۆتۆمبێله‌كه‌مدا ته‌قیه‌وه‌ته‌وه‌و به‌پێی پلانێكی به‌رنامه بۆدارێژراو ئه‌و كاره‌ش ده‌كرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو كات ئۆتۆمبێله‌كه‌ی من كراوه‌ته ئامانج.
سه‌نگاوی ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كاره‌وه تیرۆرستان ده‌یانه‌وێت وره‌ی پێشمه‌رگه بڕوخێنن و سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه شه‌هید بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه خه‌یاڵیان خاوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك خاوه‌ن ئیراده‌ی به‌هێزی خۆیه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیراده‌كه‌ی پارێزگاری كردنیه‌تی له‌نیشتمانه‌كه‌ی و كه‌رامه‌ت و ناموسی گه‌له‌كه‌ی.
رونشیكرده‌وه: ئه‌و هه‌وڵانه هه‌رگیز من ناترسێنێت ئێمه خاوه‌ن رێبازین مرۆڤیش كاتێك رێبازی هه‌بوو نه‌ده‌ترسێت و نه‌كۆڵیش ده‌دات، بۆیه به‌رده‌وام ده‌بین له‌خه‌بات و تا سه‌ركه‌وتن و ئازادی و ئاشتی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان نه‌هێنینه‌وه سه‌نگه‌ره‌كان چۆڵناكه‌ین، ئێمه له كرۆكی سه‌نگه‌ردا له‌دایك بووین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی خه‌باتمان به‌دیهێنانی ئازادیه بۆگه‌له‌كه‌مان له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خۆمان كه‌كوردین و خاكێكمان هه‌یه ناوی كوردستانه، بۆیه چاومان له‌سه‌ر خاكی هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه نیه.
فه‌رمانده‌ی گشت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه: كورد له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت و چیتر دوای ئه‌م شه‌ڕه قورسایی كورد وه‌كو نه‌ته‌وه ده‌گاته ترۆپك و ناخی ته‌واوی میلله‌تانی جیهان.