تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

19‏/10‏/2014

دوو هەواڵی وەرزشی كفری

رۆژی 16/10 سەعات (3)ی عەسر لە  یاریگای شەهید مام جەلال مەسۆیی بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان و لێپرسراوانی حكومی و حزبی و جەماوەرێكی وەرزشی لە وەرزشكاران وەرزشدۆستان لە مەراسیمێكی شایستەدا خەڵاتی ناوبژیوانان و دیار حەمزە لە تیپی شاڵاو وەكو باشترین یاریزان و ئەحمەد ئیبراهیم لە تیپی گەرمیان باشترین گۆڵچی خولەكە و سامان شێرزاد لە تیپی گەرمیان وەك گۆڵكاری خولەكە بە تۆماركردنی ( 6 )گۆڵ  یاریزانانی هەردوو تیپی (شاڵاو و گەرمیان) كرا . تیپی شاڵاو بە كۆكردنەوەی ( 18)خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ نازناوی ناوی خولی تیپە پلە یەكانی شاری كفری بەدەستهێنا . شایەنی باسە خولەكەش لە لایەن لیژنەی تیپە میللیییەكانی شاری كفرییەوە بە هاوكاری بەرێوەرایەتی وەرزشی گەرمیان بۆ ( 10)تیپ رێكخرابوو .
لە لایەكی ترەوە : هەمان رۆژ لە هۆڵی یاریگای شەهید مام جەلال مەسۆیی خولی ناوبژیوانانی شاری كفری بە مەبەستی زیاتر ئاشنا بوون بەیاساكانی تۆپی پیێ‌ كۆتاییهات وانەكانی خولەكەش لە لایەن هەردوو بەرێزان  ماموستا ( سەلاح محەمەد كەریم ) وانە بیژی نیو دەولەتی و (تەلعەت سەعدووڵڵا) ناوبژیوانی پلە یەكی عیراق و كوردستان و وترانەوە . پاشان بروانامەی بەشداربوون بە سەر بەشداربوانی خولەكەدا دابەشكرا . خولەكەش لە لایەن بە رێوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان بە بەشداری ( 20) ناوبژیوان رێكخرابوو .
هادی ئەحمەد