ئاڵا تاڵه‌بانی نوێنه‌ری ئاماده‌بووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كۆبوونه‌وی رێكخراوی سۆسیالیس ئه‌نته‌ر رايگه‌یاند: رێكخراوی سۆسیالیس ئه‌نته‌ر ناشیۆناڵ بڕیاریدا كه نازناوی جێگری فه‌خری ببه‌خشێته سه‌رۆك مام جه‌لال.
وتیشی: به‌خشینی ئه‌و نازناوه به‌سه‌رۆك مام جه‌لال له‌و
چوارچێوه‌یه‌دا دێت كه سه‌رۆك مام جه‌لال رۆڵی گرنگی گێڕاوه
له‌په‌یوه‌ندییه دیموكراسییه‌كانی رێخراوه‌كه.
ئاڵا تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند: من له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی
هه‌موو ئه‌و ئازایه‌تی و مه‌ردایه‌تییانه‌ی كوردم كرد، كه له‌به‌رامبه‌ر
تیرۆرستان ئه‌نجامیانداوه و زیندوترین نموونه‌ش ئه‌و مه‌ردایه‌تییه‌ی
كوردانی خۆرئاوا به‌گشتی و كوردانی كۆبانێ به‌تایبه‌ته كه له‌به‌رامبه‌ر
تیرۆرستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا لیوس ئایالا سكرتێری رێكخراوی سۆسیالیس ئه‌نته‌ر ناشیۆناڵ باسی له‌رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال كرد له‌بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه دیموكراسییه‌كانی رێكخراوه‌كه و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌رۆك مام جه‌لال شایسته‌ی ئه‌و نازناوه فه‌خریه‌یه له‌رێكخراوه‌كه‌مان.

لیوس ئایالا وتیشی: سه‌رۆك مام جه‌لال رۆڵێ سه‌ره‌كی بینیوه
له‌سه‌رخستنی ئاشتی له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كانی عیراقدا‌و هه‌روه‌ها
به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی سیاسی له‌عیراقدا.