به‌هۆی رۆژی جیهانی به‌رخودانی كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی
پێشمه‌رگه له‌گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر په‌یامێك ئاراسته‌ی شه‌ڕڤانانی
یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه ده‌كات و ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵتانین و به‌یه‌كه‌وه
به‌رگری له‌خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ین و ئێوه‌ی شه‌ڕڤانانی ژنان و
كچانی كۆبانێ مایه‌ی سه‌ربه‌رزی و شانازین بۆ ئێمه‌ی كورد‌و هاوسه‌نگه‌رانی
خۆتان".
مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر له‌ڕێی PUKmedia ه‌وه په‌یامی خۆی له‌رۆژی جیهانی به‌رخودانی كۆبانێ بۆ شه‌ڕڤانان راگه‌یاندو وتی: له‌كاتێكدا ئێمه‌ی كورد له‌ته‌واوی كوردستاندا له‌ناو سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه روبه‌ڕووی تیرۆرستانی داعش ده‌بینه‌وه بۆ رێگیریكردن له‌وه‌ی تیرۆرستان چه‌كمه‌ی پیسیان بخه‌نه نێو خاكه‌كه‌مانه‌وه، براو خوشكه‌كه‌مان له‌ژێر ئاگرو ئاسن له‌پارچه‌یه‌كی تری برینداری ئه‌م كوردستان ماوه‌ی زیاتر له 40 رۆژ به‌رگری و به‌رخودان ده‌كه‌ن و چه‌ندین نه‌به‌ردی و داستانیان تۆماركردووه، سڵاوی هاوخه‌باتی و نه‌ته‌وه‌ییان ئاراسته ده‌كه‌ین و پێیان ده‌ڵێن ماندوو نه‌بن خوشكه خه‌باتگێڕو چاونه‌ترسه‌كانمان.
ده‌شڵێت: ئێستا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ئاماده‌ییدا به‌شداری شه‌ڕی كۆبانێ بكات، له‌م كاته‌دا مێژوویه‌دا ده‌ست خۆشی خۆمان شانازی خۆمانتان بۆ دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، ئێوه بوونه‌ته مایه‌ی شانازی و سیمبوڵی به‌رخودانێكی مێژووی، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانتان لێده‌كه‌ین دڵنایین كۆبانێ ده‌پارێزن و سه‌ركه‌وتنێكی مێژووی تۆمار ده‌كه‌ن.
سه‌نگاوی له‌درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: جیهان هه‌مووی سه‌رسامی قاره‌مانیه‌كانی ئێوه‌یه، ئێوه‌ی ده‌سته‌خوشكه‌كانمان له‌كۆبانێ بۆ جیهانتان سه‌لماند له‌م سه‌رده‌می پیاو سالاری و به‌دیلگرتنی ژن به‌ده‌ست تیرۆرستانی داعش، ئازادی ژنان له‌لوله‌ی تفه‌نگه‌كانتانه‌وه به‌رهه‌م دێت و ده‌سه‌لمێنن ژن له‌كوردستاندا ئه‌و باره نیه كه وابیری لێده‌كرێته‌وه، به‌ڵكو قه‌ڵغانێكی گه‌وره‌ی مێژووه و به‌رگری له‌نیشتمانه‌كه‌یه‌و ناموس و كه‌رامه‌تی خۆی و گه‌له‌كه‌ی ده‌كات.
له‌دوا وته‌كانیدا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر وتی: سه‌ربه‌زرین و سه‌ری رێز‌و نه‌وازیش بۆ ئه‌و خوشك و برا شه‌ڕڤانانه‌مان داده‌نوێن كه‌له‌پێناو به‌رگریكردن له‌خاكی پیرۆزی كوردستان و شاره جوانه‌كه‌ی رۆژئاوا كۆبانێ بریندار‌و شه‌هید ده‌بن و پێیان ده‌ڵێین ئێوه تا مێژووی قاره‌مانیه‌تی مابێت له پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی خه‌باتگێری و سیبمولی ئازادی سه‌رتاسه‌رین و چقڵی چاوی تیرۆرستان و ره‌ش په‌رستانی داعشن.
سامان یاروه‌یس