راگه‌یاندراوێك له راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ناحیه‌ی كۆكس-ه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 12-11-2014، تیرۆریستانی داعش له‌رێگای خۆكوژێكه‌وه ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگریان به باره‌گای هێزه‌كانی ئاسایش له ناحیه‌ی كۆكسی سه‌ربه قه‌زای كفری ته‌قانده‌وه، كه به‌هۆیه‌وه (3) كارمه‌ندی هێزه‌كانی ئاسایش و هاووڵاتیه‌ك شه‌هیدو (7) ئاسایش برینداربوون.

به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م
كرده‌وه تیرۆریستیه ده‌كه‌ی، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری
سه‌ربه‌رزی شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ
برینداره‌كان ده‌خوازین.
ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ داڕمانی وره‌و هێزی تیرۆریستان، كه‌له‌دوای شكستیان له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ په‌نا بۆ كرده‌وه‌ی خۆكوژی ده‌به‌ن. به‌م جۆره كرده‌وانه ناتوانن مه‌رامه پوچه‌ڵه‌كانیان به‌دی بهێنن، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه وره‌و باوه‌ڕی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی ناوخۆ‌و گه‌له‌كه‌مان و خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێرپته‌وتر ده‌كه‌نو تیرۆریستانیش رۆژ له‌دوای رۆژ نزیكتر ده‌بنه‌وه له‌شكستی یه‌كجاره‌كی.
راگه‌یاندنی
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
12-11-2014