سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال
بۆ شه‌هیدبوونی لیوا حسێن مه‌نسور پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده و
بنه‌ماڵه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی كردوه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به ناوی یه‌زدانی مه‌زن و میهره‌بانه‌وه
به ناوی یه‌زدانی مه‌زن و میهره‌بانه‌وه
به‌داخ و په‌ژاره‌ی زۆره‌وه هه‌واڵی شه‌هیدبوونی لیوا حسێن مهنسورمان پێگه‌یشت .
بۆ ئه‌و خه‌مه،پرسه و
ماته‌مینیی سه‌رۆك مام جه‌لال-تان پێ راده‌گه‌یه‌نین، له ناخه‌وه
به‌شداریی خه‌متان ده‌كه‌ین و سه‌ره‌خۆشیی له یه‌ك به یه‌كی ئه‌ندامانی
خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزتان ده‌كه‌ین .
لیوا حسێن مه‌نسور
فه‌رمانده‌یه‌كی قاره‌مانی به‌ره‌كانی به‌رگریی و به‌گژاچونه‌وه بوو دژی
تیرۆریستانی داعش و جێ ده‌ستیشی له نه‌به‌ردییه‌كانی پاراستنی خاكی
كوردستان دیار بوو، سه‌ره‌نجامیش به خوێنی گه‌شی داستانی سه‌ركه‌وتنی
ئازاد كردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی تری كوردستانی تۆمار كرد .
له په‌روه‌ردگار داوا ده‌كه‌ین گیانی ئه‌م شه‌هیده و هه‌موو شه‌هیدانی دیكه‌ی به‌رگریی به به‌هه‌شتی نه‌مران شاد بكات، شیفای هه‌رچی زووتری برینداره‌كان بدات و سه‌بوریی و سوكناییش به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت، تێرۆریستانی تاوانباریش هه‌ر شكست و تێكشكاندن چاره‌نوسیان بێت .
انا لله و انا الیه را‌جعون ..
سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك)