بن‌و، ئاسوده بن‌و، ئارام بن‌و
بن‌و ئاڵای كوردستان شه‌كاوه‌یه
بن‌و دوژمنه‌كانت تێكده‌شكێن
بن‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانیش به‌رِێوه‌یه
بن‌و ئه‌بو عه‌لی، كوردستان شانازیت پێوه ده‌كات.
شه‌هیدبوونی فه‌رمانده حسێن
مه‌نسور له‌به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ له‌باشوری كه‌ركوك بووه‌ته خه‌مێكی
گه‌وره و به‌رۆكی هه‌ركوردێكی دڵسۆز نیشتمانپه‌روه‌رگرتووه، یه‌كێك له‌و
سیفه‌ته‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه كه چیتر له‌لای خه‌ڵكی ناوچه‌كه
وهاورێكانی وه‌ك بیره‌وه‌ریه‌ك ده‌مێنێته‌وه ناوی ( ئه‌بو عه‌لی) یه، كه
تا دواساته‌كانی شه‌هیدبوونیشی هه‌ربه‌و ناوه بانگراوه، ته‌نانه‌ت
له‌به‌خاكسپاردنیشیدا ئه‌و ناوه له‌گه‌رووی هاورێكانیبوو، به‌شێك له‌هاوڕێ
وهاوسه‌نگه‌ره‌كانی ئه‌ڵێن جگه له خۆشه‌ویستی و قاره‌مانیه‌تی
له‌مه‌یدانه‌كانی جه‌نگ هیچ هۆكارێكی تر بۆ ئه‌و ناوه‌نیه.
پاڵه‌وانی مه‌یدانی جه‌نگ
هه‌ڤاڵ مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وفه‌رمانده‌ی
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر كه زیاتر له هه‌شت مانگی
جه‌نگ له‌گه‌ڵ یه‌كبوونه له‌باره‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده لیوا حسێن مه‌نسور
بۆ PUKmedia وتی: له‌بیرمه بۆیه‌كه‌مجار عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا
له‌سه‌رده‌می رۆژانی خه‌بات دژی رژێمی به‌عس به شه‌هید حسێن مه‌نسوری
ده‌وت" ئه‌بو عه‌لی" ئیتر له‌و كاته‌وه له‌سه‌ر خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌و ناوه بانگراوه تا ئه‌وكاته‌ی شه‌هیدبوو.
وتیشی: ئه‌بو علی پیاوێكی رۆح
سوكبوو هه‌میشه به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگی هه‌ڵده‌بژاردو به‌رده‌وام
ده‌یووت" كه چویته شه‌ڕه‌وه شه‌هیدبوون بكه شانازی سه‌ر سنگت و به‌ره‌و
پێشه‌وه بڕۆ" بۆیه ئێستا هه‌موومان وشه‌ی "ئه‌بو عه‌لی" بووه‌ته
بیره‌وه‌ری بۆمان، ئه‌و زیندوه و هیچ كات له‌بیرناچیت.
سه‌نگاوی رونیشكرده‌وه،كه 20
خوله‌ك پێش ئه‌وه‌ی شه‌هیدبێت له سنوری گوندی مه‌لاعه‌بدوڵا به‌یه‌كه‌وه
بوین، له‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌ییه‌ی كه‌به‌ره‌و گونده‌كه ده‌چوو هاته پێشه‌وه
بۆلام و پێی وتم" كاك محمود به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ناده‌ین له‌وه زیاتر
بچیته پێشه‌وه " به‌زۆر نه‌یهێشت له‌وه زیاتر بڕۆم، ئه‌و ده‌ترسا من
شه‌هیدببم هه‌رچه‌ند بۆمن گه‌ورترین شانازیه، به‌ڵام ئه‌و مافی ئه‌و
شانازییه‌ی لێسه‌ندم و سه‌روه‌ریه‌كانی خۆی پڕكرد له‌شانازی.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی
پێشمه‌رگه له‌گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر له‌دوا وته‌یدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد:
هه‌موو شه‌هیده‌كان بۆمن ماییه‌ی خه‌مبارین، به‌ڵام هیچ كات نه‌بووه
له‌ژیانم چوار رۆژ به‌به‌رده‌وامی به‌كوڵبگرم.
خۆی و هاوڕێكانی (ئه‌بوعه‌لـی)ـان پێ‌خۆش‌بوو
لایخۆشیه‌وه ئیبراهیم كه‌ره‌م
مامی شه‌هیدی فه‌رمانده حسێن مه‌نسور (ئه‌بو عه‌لی) باس له‌وه‌ده‌كات،
كاتێك چووه شاخ و بوبه پێشمه‌رگه هاوڕێكانی له‌خۆشه‌ویستیدا وایان
پێده‌ووت، بۆیه خۆشی ئه‌و ناوه‌ی پێ‌خۆش‌بوو، هۆكارێكی تریش ئه‌وه‌یه
ته‌واوی خه‌ڵكی خانه‌قین و ناوچه‌كانی تری گه‌رمیان ئه‌بوعه‌لیان به‌و
ناوه ده‌ناسی.
ده‌شڵێت: شه‌هیدی فه‌رمانده
حسێن مه‌نسور (ئه‌بو عه‌لی) له‌ناو بنه‌ماڵه‌كه‌یدا تایبه‌تمه‌ندی خۆی
هه‌بوو، گورج و گۆڵ وبه‌ره‌حم و دڵسۆزبوو، له‌بچووكترین خه‌می خێزانی‌دا
به‌تایبه‌ت نه‌خۆشكه‌وتنی كه‌سه خۆشه‌ویسته‌كانی ئارامی نه‌ده‌گرت و
به‌كوڵده‌گریا.
مامی شه‌هید لیوا حسێن مه‌نسور
وتیشی: دوو جۆر هه‌ڵوێست له‌لای ئێمه‌ی كه‌سوكاری شه‌هید دروستبووه،
یه‌كێكیان پڕه له‌شانازی و گه‌وره‌ی شه‌هیدبوونی له‌رێگه‌ی خاكی كوردستان
به‌تایبه‌ت شاری كه‌ركوك ئه‌وه لای هه‌موو كوردێك خه‌ونه، له‌هه‌مان
كاتیش‌دا ئه‌و پێشوازی و خۆشه‌ویستیه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی
له‌ته‌رمه‌كه‌یكرا، هه‌ڵوێستی دووه‌م ئه‌وه‌یه ناوی ئه‌بو عه‌لی ئه‌بێته
یادگاریه‌كی خه‌مبارو دڵته‌نگ بۆئێمه.
ئه‌بو عه‌لی نازی من بوو
چنار حه‌سه‌ن هاوسه‌ری
شه‌هیدی فه‌رمانده لیوا حسێن مه‌نسور له‌باره‌ی به‌كارهێنانی وشه‌ی (
ئه‌بو عه‌لی) له‌نێوان هه‌ردووكیاندا بۆ PUKmedia وتی: ئه‌و ناوه جگه
له‌وه‌ی موڵكی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌ڵك و هاوڕێكانی بووه له‌هه‌مان
كاتدا نازی من بوو به‌سه‌ریه‌وه، بۆیه به‌رده‌وام به‌وناوه با‌نگم
ده‌كرد.
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات:
ئێستا هه‌موومان ئه‌وانه‌ی دوورتانزیك ئه‌بوعه‌لیمان ناسیوه
به‌به‌رده‌وامی به‌بیستنی وشه‌ی ئه‌بوعه‌لی پڕده‌بین له‌یادگاری ئه‌و(
ئه‌بو عه‌لی ئه‌بو عه‌لی ).
له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه حه‌زی له‌و ناوه‌بوو
كاروان یاروه‌یس به‌ڕێوبه‌ری
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌یه‌كێكه
له‌هاوڕی نزیكه‌كانی له‌باره‌ی ناوه‌كه‌یه‌وه پێیوایه، له خانه‌قین و
گه‌رمیان زۆرجار به "حسێن" ده‌وترێت " ئه‌بو عه‌لی" وه‌ك چۆن به
"حه‌سه‌ن" ده‌وتری " ئه‌بوفه‌لاح" و به " ئه‌حمه‌د" ده‌وتری "ئه‌بو
شه‌هاب" به‌ڵام ناوی دووه‌م زۆرجار بۆ خۆشه‌ویستی و نازپێدان به‌كاردێت،
بۆنمونه لیوا حوسێن مه‌نسور كه‌سوكارو هاوڕێیانی به "ئه‌بو عه‌لی"
بانگیان ده‌كرد له‌خۆشه‌ویستیه‌وه بوو بۆی.
كاروان ئه‌وه‌ش رونده‌كاته‌وه
كه لیوا حوسێن له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیدا زۆر مولته‌زم و توندبوو،
به‌ڵام له هاورێیه‌تی وپه‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیدا پیاوێكی رووخۆش و
ره‌فیقدۆست بوو، هاورێكانی خۆشده‌ویست ریزی ده‌گرتن، كه هاورێیه‌كی
ده‌بینی یان ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌كرا، هه‌میشه به سوعبه‌ت و پێكه‌نینه‌وه
وڵامی ده‌دایه‌وه، بۆ هه‌ر هاورێیه‌كیشی نازناوی هه‌بوو به‌و ناوه‌وه
بانگی ده‌كرد.
ئه‌و هاوڕێیه‌ی شه‌هیدی
فه‌رمانده لیوا حسێن مه‌نسور باس له سیفه‌ته تایبه‌ته‌كانی ده‌كات
وده‌ڵێت: ئه‌بو عه‌لی ، ژینگه دۆست بوو، یه‌كه‌م باخچه‌ی به‌رده‌م بینای
فه‌رمانگه حكومیه‌كان ئه‌و دروستی كرد، به‌یانیان سه‌عات 7 ده‌چووه
ده‌وام و سه‌رقاڵی باخچه‌كه ده‌بوو، ئیشی ئه‌ویش نه‌بوو، به‌ڵام
شۆسته‌كانی ده‌شۆرد، جگه له‌وه وه‌رزشدۆست بوو، له‌هه‌موو چین و
توێژه‌كان هاورێی هه‌بوو، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك بوایه ئه‌و
فه‌رمانگه‌یه‌ی زیندوو ئه‌كرده‌وه.
ئارین كامه‌ران