قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی یادی 24 ساڵه‌ی راپه‌ڕینه
مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991 ه‌وه په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كردوه.
له‌په‌یامه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی
حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: راپه‌ریین، خه‌باتی رزگاری و نیشتیمانیی
بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مانی، خسته قۆناغێكی تره‌وه. كه
به‌رهه‌می پیرۆز‌و پڕ له به‌هاو و گه‌وره‌ی نیشتیمانی زۆری لێ كه‌وته‌وه.
به‌ڵام بێگومان خه‌باتی پارێزگاریكردن له‌گه‌له‌كه‌مان و رزگاری
نیشتیمانی، به‌رده‌وامی هه‌یه‌و هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه هه‌میشه له
كۆششدا ده‌بین.
له‌په‌یامه‌كه‌ی قوباد
تاڵه‌بانیدا ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه: ئه‌گه‌رچی ئێمه له شه‌ری دژ به
تیرۆریستان و قه‌یرانی دارایی داین، به‌ڵام بێگومان به هه‌وڵ و هیمه‌تی
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و خۆراگری خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌م قۆناغه
سه‌خته تێده‌په‌رێنین و مێژوویه‌كی پڕ له سه‌روه‌ری تر بۆ گه‌له‌كه‌مان
تۆمار ده‌كه‌ین.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
له یادی راپه‌رینه مه‌زن و پڕ
له شكۆكه‌ی باشوری كوردستان، كه له‌به‌هاری 1991 له چه‌ند رۆژێكدا
ته‌واوی دام و ده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌كانی رژێمی به‌عس له‌لایه‌ن خه‌ڵكی
كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، تێكشكێندران. پیرۆزبایی له خه‌ڵك و
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌م.
راپه‌رینی گه‌له‌كه‌مان له
باشوری كوردستان، له ئاكامی مێژوویه‌كی خوێناوی و ره‌فتاره قێزه‌ونه‌كانی
رژێمی به‌عس بووه، كه به‌ده‌یان ساڵ تاوانی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی
ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد ئه‌نجامداوه، هه‌ر له تاوانی ئه‌نفاڵ و
كیمیابارانكردنی خه‌ڵكی بێ تاوان و خاپووركردنی هه‌زاران دێهات و په‌نابردن
و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی سیاسه‌تی راگواستن و به عه‌ره‌ب و به به‌عسی
كردن. هه‌روه‌ها سه‌دان تاوانی كۆشتن و كوشتنی به كۆمه‌ڵ و سوكایه‌تی و
ماڵ وێرانی، دژ به گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجامداوه. بۆیه راپه‌رین بوو به
زاده‌ی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و سته‌م و تاوانكارییانه‌ی كه رژێمی
پێشووی ره‌فتار فاشیستی به‌غدا، به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد و مرۆڤایه‌تی
كردووه‌یه‌تی.
راپه‌ریین، خه‌باتی رزگاری و
نیشتیمانیی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مانی، خسته قۆناغێكی
تره‌وه. كه به‌رهه‌می پیرۆز‌و پڕ له به‌هاو و گه‌وره‌ی نیشتیمانی زۆری لێ
كه‌وته‌وه. به‌ڵام بێگومان خه‌باتی پارێزگاریكردن له‌گه‌له‌كه‌مان و
رزگاری نیشتیمانی، به‌رده‌وامی هه‌یه‌و هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه هه‌میشه
له كۆششدا ده‌بین.
جه‌ماوه‌ری كوردستان، له دوای
پرۆسه‌ی ئازادی عیراق، ده‌رفه‌تێكی تر بۆ كۆی سیسته‌می سیاسی و حكومرانی بۆ
عیراق ره‌خسا و سه‌ره‌رای ته‌واوی مه‌ینه‌تییه‌كانی ئێمه وه‌ك گه‌لی
كورد، ده‌ببوا عیراق عیراقی هه‌مووان بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا له
ئاست خواست و داواكارییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان نیه، كه له‌كاتێكدا به‌شداری
كورد له سیسته‌می سیاسی و به‌رێوه‌بردن له عیراقی نوێ‌دا، بۆ هێنانه‌دی
مافه ره‌واكانمان و چه‌سپاندنی ئاشتی و ئارامی ناوچه‌كه بووه، بۆیه له
ئێستادا پێداگری ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و
مافانه‌یه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌ستوره‌ی كه زۆرینه‌ی لایه‌نه
سیاسییه‌كانی عیراق له دارشتن و په‌سه‌ندكردنی به‌شدار بوونه.
هاووڵاتییانی خۆشه‌ویستی
كوردستان، ئه‌گه‌رچی ئێمه له شه‌ری دژ به تیرۆریستان و قه‌یرانی دارایی
داین، به‌ڵام بێگومان به هه‌وڵ و هیمه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و
خۆراگری خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌م قۆناغه سه‌خته تێده‌په‌رێنین و مێژوویه‌كی
پڕ له سه‌روه‌ری تر بۆ گه‌له‌كه‌مان تۆمار ده‌كه‌ین.
خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان
به‌خۆرایی نه‌چووه‌و ناچێت و هه‌موومان به‌یه‌كریزی له حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت، خه‌بات ده‌كه‌یین بۆ به‌دیهێنانی ژیانێكی
خۆشگوزه‌ران و ئازاد، دوور له توندوتیژی و دوور له‌و قه‌یرانانه‌ی كه
ئه‌مرۆ رووییان له كوردستان كردوه.
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
4-3-2105