ئه‌مڕۆ 27 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت
به‌سه‌ر كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه كه تێیدا 5 هه‌زار كه‌س له ژن و
منداڵ و كوڕ‌و كچ و پیر، شه‌هیدبوون، به‌وبۆنه‌یه‌شه‌وه راگه‌یاندنی
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی
بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ئه‌و یاده‌ی به‌ز نرخاندووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: به‌و هه‌موو ئازار‌و میحنه‌ته‌وه، هه‌ڵه‌بجه خۆی كرده قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی كورد له‌كۆتایی سه‌ده‌دا هاواری خۆی بگه‌یه‌نێته دنیا‌و له‌هه‌ناوی هه‌ڵقرچاوی خۆشی‌دا ته‌حه‌دای راپه‌رِینی سه‌رتاسه‌ری و ئومێدی ئازادی و ئه‌زموونی حوكمرِانی خۆبه‌خۆی كوردستانی هه‌ڵگرت، بۆیه دوای سێ ساڵ له‌ئازاری هه‌ڵه‌بجه، ئازاری راپه‌رِین كۆتایی به‌حوكمی به‌عسی كیمیاوه‌شێن هێناو هه‌ڵه‌بجه‌و كوردستانی دایه ده‌ست خاوه‌نه‌كانی كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
به‌یاننامه‌ی راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ یادی 27 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
له‌بیره‌وه‌ری 27 ساڵه‌ی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیددا، سه‌ری نه‌وازش و رێزلێنان له‌ئاستی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانی شاری شه‌هیدان و مه‌ڵبه‌ندی زانست و عیرفان و كوردایه‌تی داده‌نوێنین و جارێكی تر له‌م بۆنه كاره‌ساتباره‌ی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌دا له‌پاڵ په‌ژاره‌و خه‌مناكی قووڵمان، گیانی به‌رزی ته‌حه‌داو به‌ره‌نگاری زوڵم و زۆری دوژمنان و داگیركه‌ران و تیرۆریستان، له‌ناخی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان و له‌ته‌واوی كوردستانییان به‌رز ده‌نرخێنین و وه‌فاداری و پابه‌ندێتی خۆمان به ره‌وایی داخوازیی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان و ته‌واوی داخوازییه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
خوشك و برایانی خۆشه‌ویست
به‌ر له 27 ساڵ كه هه‌ڵه‌بجه له‌ناو گازی ژه‌هراوی كیمیاباران و له‌ناو بێده‌نگی ترسناكی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیدا خنكێنرا، گه‌لی كوردستان جگه له‌ئیراده‌و خۆرِاگری خۆی، جگه له‌چیاكان و له ره‌وایی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی، هیچ پشتیوان و ده‌ره‌تانێكی نه‌بوو.
شه‌هیدكردنی هه‌ڵه‌بجه زه‌نگی مه‌ترسیداری شه‌هیدكردنی یه‌كجاره‌كی كۆی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوو كه له‌ته‌واوی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌هه‌موو مافێكی ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یی له‌نیشتمانی خۆیدا بێبه‌ش كرابوو، هه‌ڵه‌بجه به‌و هه‌موو خوێن و زام و برینه‌وه ناونیشانی سته‌می زاڵمان بوو له‌خه‌ڵك و خاكی كوردستان، هه‌روه‌ك بووه ناونیشانی قوربانیدانی كورد له رێی رزگاری و ئازادی‌دا.
به‌و هه‌موو ئازار‌و میحنه‌ته‌وه، هه‌ڵه‌بجه خۆی كرده قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی كورد له‌كۆتایی سه‌ده‌دا هاواری خۆی بگه‌یه‌نێته دنیا‌و له‌هه‌ناوی هه‌ڵقرچاوی خۆشی‌دا ته‌حه‌دای راپه‌رِینی سه‌رتاسه‌ری و ئومێدی ئازادی و ئه‌زموونی حوكمرِانی خۆبه‌خۆی كوردستانی هه‌ڵگرت، بۆیه دوای سێ ساڵ له‌ئازاری هه‌ڵه‌بجه، ئازاری راپه‌رِین كۆتایی به‌حوكمی به‌عسی كیمیاوه‌شێن هێناو هه‌ڵه‌بجه‌و كوردستانی دایه ده‌ست خاوه‌نه‌كانی كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه.
خوشك و برایانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
هه‌ڵه‌بجه جگه له‌وه‌ی شاری شه‌هیدانه، شاری سه‌بری شۆرِشگێرِی و خۆرِاگریشه، سه‌بری له‌سه‌ر جه‌للاده‌كانی گرت و له‌دوای كه‌وتنی رژێمی به‌عسه‌وه سه‌ره‌نجام سه‌رانی به‌عس بوونه په‌ندو عیبره‌ت بۆ مێژوو.
سه‌بری دوای كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و وێرانه شاریی به‌وه گه‌یشت په‌یتا په‌یتا هه‌ڵه‌بجه ئاوه‌دان ببێته‌وه‌و له‌سایه‌ی حوكمرِانی كوردستانیدا به‌پله‌ی شایانی پارێزگابوون و پایته‌ختی ئاشتی بگات، وه‌ك له‌ناو دڵ و ده‌روونی كورده‌واریدا بۆته پایته‌ختی شه‌هاده‌ت و قوربانیدانیش.
هه‌ڵه‌بجه به‌و خۆرِاگرییه‌ی خۆی سه‌لماندی له جه‌للاده‌كان گه‌وره‌تره، له‌بكوژه‌كانی زیندووتره‌و به‌م ویسته به‌رزه‌وه سه‌ری به‌رزه‌و چاوی له‌ئاوه‌دانی زیاتر‌و له‌خزمه‌تی زیاتره كه شایانی زیاترینه.
هاووڵاتیانی شاری شه‌هیدپه‌روه‌رو كه‌سوكاری یادگاری شه‌هیده‌كانی هه‌ڵه‌بجه
با یادی 27 ساڵه‌ی كیمیاباران، یادی جۆشدانه‌وه‌ی ژیاندۆستی و مانه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی هه‌ڵه‌بجه بێت، یادی پێداگری له‌سه‌ر ئیستحقاقه ئیداری و خزمه‌تگوزاری و سیاسییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه بێت، یادی پێداگری ناساندنی هه‌ڵه‌بجه بێت وه‌ك دوا قوربانی ده‌ستی چه‌كی كیمیایی و ناساندنی تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌موو كاره‌ساته‌كانی ترمان بێت وه‌ك زنجیره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی جینۆساید له‌دژی نه‌ته‌وه‌یه‌كی زیندوو.
تا به‌دیهاتنی ئه‌و داوا ره‌وایانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و كوردستان، خه‌بات له‌دژی سته‌م، خه‌بات له‌دژی تیرۆر به‌تیرۆری داعشییه به‌عسییه‌كانیشه‌وه درێژه‌ی هه‌یه‌و هه‌ڵه‌بجه وه‌ك شاری به‌ره‌نگاری سته‌م و ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی كوردایه‌تی، شوێنی شایانی هه‌یه له‌و خه‌باته‌دا.
یادی هه‌ڵه‌بجه زیندووه‌و یادی شه‌هیده زیندووه‌كانیشی له‌دڵ و ده‌روونی كوردستانییان و له‌یاده‌وه‌ری دنیادا تادێت جۆشی زیاتر ده‌ستێنێ.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
16/3/2015
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
16/3/2015