راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌وروزه‌وه، بروسكه‌ی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی
خه‌ڵكی كوردستان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر
ده‌سته‌كانی كوردستان ده‌كات.
ده‌قی بروسكه‌كه..
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز و ساڵی نوێ كوردی (2715) پیرۆزبایی گه‌رم له گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین, له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و سه‌رانسه‌ری جیهان, هه‌روه‌ها پیرۆزبایی نه‌ورۆزی راپه‌رینی كه‌ركوكیش ده‌كه‌ین, كه تاجی سه‌ركه‌وتنی راپه‌رینی (1991)ی گه‌لی كوردستانی نایه سه‌ر حه‌مرین.
نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ, نه‌ورۆزی به‌ره‌نگاری و به‌رخودانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان و دڵسۆزانی كوردایه‌تی و تێكڕای تێكۆشه‌ران و ئازادیخوازانه له‌دژی تیرۆریستانی داعش, گه‌لی كوردستانیش به‌هه‌ست و هه‌ڵوێستێكی نیشتمانی به‌رزه‌وه پشتیوانی هه‌میشه‌یی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه.
نه‌ورۆز و به‌هاری ئه‌مساڵ, مژده‌هێنه‌ری سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی پێشمه‌رگه‌و گه‌لی كوردستانه به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعشدا، به‌خوێنی شه‌هیده نه‌مره‌كان و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه و خۆراگری گه‌له‌كه‌مان, كوردستان پارێزراوه, ئاگری نه‌ورۆز كۆڕی تێكۆشانمان زیاتر جۆشده‌داته‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئامانج و مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان و ئاواتی شه‌هیدان و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه نیشتمانی و دیموكراسیه‌كان و به‌یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان مه‌ترسی و قه‌یرانه‌كان تێده‌په‌ڕێنین.

سڵاوی نه‌ورۆزانه بۆ رۆحی پاكی شه‌هیده نه‌مره‌كان, بۆ كه‌سوكاره سه‌ربه‌رزه‌كانیان.
گوڵه نێرگزی به‌هاری كوردستان ده‌ده‌ین له‌به‌رۆكی پێشمه‌رگه و ته‌واوی ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی , كه له سه‌نگه‌ری تێكشكاندنی تیرۆریستاندان, هه‌ر له جه‌له‌ولاوه بۆ كه‌ركوك, تا شه‌نگال و كۆبانی.
سڵاوی نه‌ورۆز و به‌هار له‌خۆڕاگری گه‌لی كوردستان, نه‌ورۆزی مێژووی دێرینتان پیرۆز, نه‌ورۆزی راپه‌ڕینی كه‌كوكتان پیرۆز, نه‌ورۆزی رزگاری یه‌كجاره‌كی كوردستان پیرۆز.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
20 / 3 / 2015