سه‌رۆك كۆماری عیراق له
كۆبوونه‌وه‌ی له خولی ئاسایی بیست و شه‌شه‌مینی سه‌رانی عه‌ره‌بی كه له
رۆژانی 28 و 29 /3/2015 له شاری شه‌ره‌مه لشه‌یخ به‌ڕێوه ده‌چێت
وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و تییایدا داوای هاوكاریكردنی عیراق و ئاشته‌وایی
نیشتمانی كرد.
ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاره‌كه‌یه‌تی:
به ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده و میهره‌بانه‌وه
فه‌خامه‌تی سه‌رۆك عه‌بدول فه‌تاح سیسیی
سه‌رۆك كۆماری میسری عه‌ره‌بیی و
سه‌رۆكی لوتكه‌ی عه‌ره‌بیی
به‌ڕێزان پادشا و سه‌رۆك و میر و وه‌زیران و سه‌رۆكی وه‌فدی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیی برا
د.نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بیی ئه‌مینداری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیی
ئاماده بوانی به‌ڕێز
فه‌خامه‌تی سه‌رۆك عه‌بدول فه‌تاح سیسیی
سه‌رۆك كۆماری میسری عه‌ره‌بیی و
سه‌رۆكی لوتكه‌ی عه‌ره‌بیی
به‌ڕێزان پادشا و سه‌رۆك و میر و وه‌زیران و سه‌رۆكی وه‌فدی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیی برا
د.نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بیی ئه‌مینداری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیی
ئاماده بوانی به‌ڕێز
سڵاوی خواتان لێ بێت
به ناوی عێراقه‌وه سوپاس و
پێزانینی زۆر پێشكه‌ش ده‌كه‌م به سه‌رۆك و حكومه‌ت و گه‌لی كۆماری میسری
عه‌ره‌بیی له پای میوانداریكردنی بیست و شه‌شه‌مین لوتكه‌ی عه‌ره‌بیی و
هه‌وڵه دیار و به‌رچاوه‌كانی میسری ئازیزمان بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی
ئه‌م كۆنگره‌یه وه‌ك چۆن سه‌ركه‌وتو بو له میوانداریكردنی كۆنگره‌ی
"ئاینده‌ی میسر "ی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ په‌ره‌پێدانی ئابوریی ، هاوكات سوپاس و
پێزانینم پێشكه‌ش ده‌كه‌م به پایه بڵند شێخ سه‌باح ئه‌لئه‌حمه‌د
ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح میری ده‌وڵه‌تی كوه‌یتی برا بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی
لوتكه‌ی پێش‌و كه ده‌ورانێكی نائاسایی بو .
ئه‌م لوتكه‌ی عه‌ره‌بییه
هاوزه‌مانه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕ بونی هه‌فتا ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی
كۆمه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره بیی كه عێراق یه‌كێكه له حه‌ت
دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی .
له قۆناغێكیشدا ده‌به‌سترێت
كه ناسك و مه‌ترسیداره له‌سه‌ر ئاسایشیی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیی و هه‌مو
ناوچه‌كه، له سایه‌ی بڵاوبونه‌وه ی دیارده‌ی تێرۆر و په‌رش و
بڵاوبونه‌وه‌ی بانده‌كانێتی له ده‌وڵه‌ته جیاجیاكانی جیهان و و
ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیی،په‌لاماره تاوانكارییه‌كانی كه‌نه‌دا و فره‌نسا و
ئوسترالیا و تونس نمونه‌یه‌كی ئه‌و دیارده‌یه‌ن .
ئه‌و تێرۆریستانه ده‌ست
درێژییان كردۆته سه‌ر هه‌مو پێكهاته‌كان له عێراقدا بێ جیاوازیی ،تا ئه‌و
راده‌یه‌ی كه كۆمه‌ڵ كوژییان به‌رپا كرد دژی پێكهاته ئایینیه
دێرینه‌كانی عیراق وه‌ك ئێزدی و مه‌سیحیی , ده‌ستی تاوانه‌كانی داعش
گه‌یشته مزگه‌وت و كڵێسا و په‌رستگا و موڵكی گشتیی و ئاسه‌واره مێژویی و
كلتوریی و ئاینییه‌كان و ده‌ست نوسه دانسقه و كۆنه‌كانیش .
هێزه چه‌كداره‌كان و
پێشمه‌رگه و خۆبه‌خشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی و رۆڵه‌ی عه‌شایره‌كان
چه‌ندین شاری داگیركراویان رزگار كرد‌و گه‌مارۆی چه‌ند شارێكی تریشیان
شكاند، هه‌ڵمه‌ته‌كانیش به‌رده‌وامن و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره و دڵخۆشكه‌ریش
به‌ده‌ستهاتون به ئومێدین پشت به خودا ئه‌مساڵ به ته‌واویی تێرۆر
له عیراقدا ریشه كێش بكرێت .
گه‌له‌كه‌مان چاوی له هه‌مو
جۆره پشتیوانییه‌كی برایانی عه‌ره‌به، به تایبه‌ت كه وڵاته‌كه‌مان
روبه‌ڕوی نه‌هامه‌تییه‌كی ترسناك بوه‌ته‌وه و نۆ پارێزگای عێراق زیاتر له
دو ملیۆن ئاواره‌ی عێراقیی تیادایه و سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ری برایانی
سوریایش له‌و پارێزگایانه‌دان و ئه‌و پارێزگایانه‌ش زوربه‌ی
خه‌رجییه‌كانیان له ئه‌ستۆدایه، له كاتێكدا خۆیان توانای داراییان
سنورداره و كۆمه‌كی پێویستی برایانی عه‌ره‌بمان و كۆمه‌ڵی نێو
ده‌وڵه‌تییان پێ ناگات.
ئالێره‌دا پێویستیی به‌ستنی
كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی له عێراق به به‌شداری كۆمه‌ڵه‌ی
ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب و رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی و رێكخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌وروپا وده‌وڵه‌تانی كۆمه‌ك به‌خش و
روسیا و چین خۆی ده‌سه‌پێنێت كه تایبه‌ت و ته‌رخان بێت بۆ
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاواره بوه‌كان كۆتایی هێنان به مه‌ینه‌تیه
تاڵه‌كانیان .
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌مو
دژواریانه‌دا عیراق سوره له‌سه‌ر سه‌رخستنی ئاشت بونه‌وه‌ی گشتیی كه به
پێویستییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی بابه‌تیی هه‌نوكه‌یی ده‌زانێت،جگه له
تێرۆریسته‌كان، خواستی هه‌مو پێكهاته و هێزه سیاسییه‌كانی عیراقه،
چونكه ئامانجه‌كه‌ی چه‌سپاندنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه عیراق له
هه‌ر كات زیاتر پێویستێتی و رزگار بونی وڵات له‌م قه‌یرانه زامن ده‌كات و
ده‌یخاته‌وه سه‌ر شاڕێی پێشكه‌وتن و په‌ره‌پێدان له چوارچێوه‌ی
ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نیی دیموكراسیی فیدرراڵیی گه‌شه‌سه‌ندودا .
پادشا و سه‌رۆك و میر و وه‌زیرانی به‌ڕێز
پێشهاته نه‌خوازراوه
سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی یه‌مه‌ن و به‌ركه‌وته‌كانی، پێویستیان به
خستنه كاری هه‌وڵی جدیی به په‌له‌یه تا رێ نه‌درێت ململانێكان بگاته
قۆناغی جه‌نگی ئه‌هلیی و قوڵ بونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان له نێوان پێكهاته‌كان
وكه‌ڵه‌كه بونی ئاڵۆزییه‌كان، كه ده‌بێته له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانی
كۆمه‌ڵی یه‌مه‌ن و مه‌ترسیی زیاتر ده‌هێنێت بۆ ناوچه‌كه،عیراق داوا له
هه‌مو برا عه‌ره‌به‌كان و كۆمه‌ڵی نێو ده‌وڵه‌تیی ده‌كات به په‌له
بكه‌ونه خۆ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو لایه‌نه ناكۆكه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دان
وستانی ئاشتیی و به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌ی سیاسیی و پاراستنی
یه‌كێتیی و سه‌روه‌ریی یه‌مه‌ن .
ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان
له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی یه‌مه‌ن و ئاینده‌كه‌ی دا نییه،به‌ڵكو ناكۆكیی و
ململانێكان زیاتر و زیاتر ده‌كات .
به په‌رۆشه‌وه ده‌خوازین
گه‌لی یه‌مه‌نی برا به یه‌كگرتویی ویه‌كڕیزیی له‌م نه‌هامه‌تییه‌ی رزگاری
بێت،هیوای زۆریشمان هه‌یه گه‌لی سوریای برا ئه‌م نه‌هامه‌تییه تێپه‌ڕێنێت
و هه‌وڵ و ته‌قه‌لای هه‌مو رۆڵه‌كانی یه‌ك بخرێت بۆ چاره‌سه‌ری سیاسیی و
وه‌ستاندنی خوێنڕژان و به‌دیهێنانی دیموكراسیی بۆ وڵاته‌كه‌یان ئاسایش و
ئاشتیی بۆ ناوچه‌كه‌مان .
هیوادارین گه‌لی لیبیای براش
سه‌ركه‌وتو بێت له بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێك یه‌كسانیی و خۆشگوزه‌رانیی و
هێمنیی باڵی به‌سه‌ردا بكێشێت .
به‌رده‌وام بونی گرژیی و
سه‌رچاوه‌كانی فاكته‌ری پشتیوانیی و یارمه‌تیده‌رن بۆ توندڕه‌ویی و فیكری
تاریكیی توندوتیژیی و دواتریش بۆ تێرۆر كه به‌ڵا و میكرۆبێكه سنور و
وڵاتان ده‌به‌زێنێت و هیچ وڵات و كۆمه‌ڵێك له شه‌ره‌نگێزییه
ماڵوێرانكه‌ریه‌كه‌ی پارێزراو نابن و خۆیانی له‌به‌رده‌مدا ناگرن .
سه‌رله‌نوێ هه‌ڵوێستی خۆمان
دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌بۆ خه‌باتی ره‌وای گه‌لی عه‌ره‌بیی فه‌له‌ستین و مافه
ره‌واكانی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نیشتمانیی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر
ته‌واوی خاكی داگیر كراوی فه‌له‌ستین له دوای 5ی حوزه‌یرانی 1967،
پشتیوانیی خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ خه‌باتی ره‌وای گه‌لانی عه‌ره‌بیی له
به‌گژاچونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی كه روبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه و له
جه‌نگه‌كانیان بۆ تێكشكاندنی تێرۆر و هه‌وڵه‌كانیان له‌پرۆسه‌ی بنیاتنان و
په‌ره‌پێدان و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تیی .
ئه‌ی برایانی به‌ڕێز
پادشا و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیی
هیوامان وایه ئه‌م لوتكه‌یه
بڕیار و میكانیزمی هاریكاریی و هه‌ماهه‌نگیی له نێوان عیراق و برا
عه‌ره‌به‌كانیدا گه‌ڵاڵ بكات ،ئه‌ویش به به‌رزكردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی
دیپلۆماتیی بۆ به‌رزترین ئاست و پشتیوانیكردنی وڵاته‌كه‌مان له روی
ئه‌منیی و هه‌واڵگریی و پشتیوانیكردنی هێزه چه‌كداره‌كان و كۆمه‌كی
ئابوریی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كێشه ئابورییه‌كان كه به‌رۆكی عێراقی گرتوه
له ئه‌نجامی نزمبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و كه‌مبونه‌وه‌ی توانای هه‌نارده
كردن .
هاریكاریی له‌گه‌ڵ سیستمه
ره‌سمییه‌كانی عه‌ره‌بیی بۆ وشك كردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی تێرۆر گرنگیی و
بایه‌خێكی تایبه‌تیی هه‌یه ،هاوكات په‌یوه‌ندیی ئیجابیی عێراق له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان و ئێران و توركیا و ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی
ناوچه‌كه فاكته‌ری سه‌ره‌كییه بۆ شكست پێهێنانی تیرۆر، ئه‌و شكسته‌ش له
به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی وڵاته‌كانماندایه و هاوكارییه‌كان قوڵ
ده‌كاته‌وه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه ترسناكه‌كانی ئێستا .
له كۆتاییدا عیراق دوپاتی
ده‌كاته‌وه ئه‌م لوتكه‌یه كه به دروشمی "هه‌فتا ساڵ له كاری
هاوبه‌شیی عه‌ره‌بیی "ده‌به‌سترێت گرنگییه‌كی تایبه‌تیی هه‌یه بۆ
په‌ره‌پێدانی كاری هاوبه‌شمان له ئاستی ستراتیژیی و كاركردن بۆ
قوڵكردنه‌وه‌ی دیالۆگ له نێوان ده‌وڵه‌ته‌كانماندا تا ئه‌م لوتكه‌یه
سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته لوتكه‌یه‌كی جیاواز له دانانی پلان
بۆ به‌گژاچونه‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ر و هه‌مه لایه‌نه دژی تێرۆر كه هه‌مو
ره‌هه‌نده‌كانی سه‌ربازیی و ئه‌منیی و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به گوتاری
ئاینیی و په‌روه‌رده‌یی و ئیعلامی بگرێته‌وه ،هاوكات به په‌رۆشه‌وه
بروانێته گه‌شه‌پێدانی هاریكاریی عه‌ره‌بیی له به‌دیهێنانی ته‌واوكاریی
ئابوریی و په‌ره‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی .
به‌خوداتان ده‌سپێرم