ده‌زگای دژه تیرۆر كوژرانی
سه‌ركرده‌یه‌كی كوردی تیرۆرستانی داعش كه سه‌رپه‌رشتی سه‌ربڕینی سێ
پێشمه‌رگه‌ی دیله‌كه‌ی له‌ناو شاری موسڵ كردبوو له‌گه‌ڵ سێ یاریده‌ده‌ری،
راگه‌یاند.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكیدا ده‌زگای دژه تیرۆر ئاشكرایكردوه: له چوارچێوه‌ی پلان و هه‌ڵمه‌ته
به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای دژه تیرۆر، بۆ قه‌ڵاچۆكردنی هه‌رِه‌شه‌و
مه‌ترسییه‌كان و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی خه‌ڵكی كوردستان، ده‌زگای دژه
تیرۆر له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شداو به پشتبه‌ستن به زانیاریی وردی
هه‌واڵگری، (زیاد سه‌لیم محه‌مه‌د ئه‌لكوردی) سه‌ربرِی پێشمه‌رگه
دیله‌كانی موسڵ، به سزای گه‌ل گه‌یه‌ندرا.
له به‌شێكی تری
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له چۆنیه‌تی كوژرانی ئه‌و تیرۆرسته ده‌كرێت و
هاتووه: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرِۆ 29/3/2015 له بۆردومانێكدا كه فرِۆكه‌ی
هاوپه‌یمانان به پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی دژه تیرۆر و
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شدا ئه‌نجامیاندا، مه‌نسور كوردی و سێ
یاریده‌ده‌ری، له گه‌رِه‌كی (حاوی كنیسه) كوژران و سزای تاوانه‌كانیان
دایه‌وه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و
راگه‌یاندراوه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه: زیاد سه‌لیم كوردی، ناسراو به
(مه‌نسور كوردی) به‌رپرسی ئه‌منیی هه‌رسێ ویلایه‌تی موسڵ بووه. زیاد
له‌دایكبووی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردستانه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو براكه‌ی (محه‌مه‌د
ئه‌فغانی) و (عه‌بدولهادی ئه‌لعێراقی) پێگه‌ی به‌رچاویان هه‌بووه له‌ناو
رێكخستنه‌كانی جوندئه‌لئیسلام، ئه‌لقاعیده و گروپی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی
ئیسلامی دا.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه:
راگەیەندراوێك لە دەزگای دژە تیرۆرەوە
لە ئۆپەراسیۆنێكی هەواڵگریی هاوبەش دا، ئەو تیرۆریستەی سەرپەرشتی سەربڕینی سێ پێشمەرگە دیلەكەی كرد، بە سزای گەل گەیەندرا.
لە ئۆپەراسیۆنێكی هەواڵگریی هاوبەش دا، ئەو تیرۆریستەی سەرپەرشتی سەربڕینی سێ پێشمەرگە دیلەكەی كرد، بە سزای گەل گەیەندرا.
لە چوارچێوەی پلان و
هەڵمەتە بەردەوامەكانی دەزگای دژە تیرۆر، بۆ قەڵاچۆكردنی هەڕەشە و
مەترسییەكان، و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی خەڵكی كوردستان، دەزگای دژە
تیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشدا و بە پشت بەستن بە زانیاریی وردی
هەواڵگری، (زیاد سەلیم محەمەد ئەلكوردی)، سەربڕی پێشمەرگە دیلەكانی موسڵ،
بە سزای گەل گەیەندرا.
زیاد سەلیم كوردی، ناسراو
بە (مەنسور كوردی)، بەرپرسی ئەمنیی هەر سێ ویلایەتی موسڵ بووە. زیاد لە
دایكبوی بنەماڵەیەكی كوردستانە و لەگەڵ هەردوو براكەی (محەمەد ئەفغانی) و
(عەبدولهادی ئەلعێراقی)، پێگەی بەرچاویان هەبوە لە ناو رێكخستنەكانی جوند
ئەلئیسلام، ئەلقاعیدە و گروپی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی دا.
لەسەردەمی دەسەڵاتی رژێمی
لەناوچووی بەعس، محەمەد ئەفغانی كە سەر بە دەزگای موخابەراتی عێراق بوو،
سەردانی ئەفغانستانی كردوە و بن لادنی بینیوە. عەبدولهادی ئەلعێراقی
لەسەردەمی جوند ئەلئیسلامەوە پەیوەندی لەگەڵ ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان
دروستكردوە و زیادیش یەكێك بووە لەو ئەندامە باڵایانەی ئەلقاعیدە كە
سەردانی یەمەنی كردووە و لەگەڵ (ناسر عەبدولكەریم ئەلوحێشی)، ئەمیری
رێكخراوی ئەلقاعیدە لە دورگەی عەرەبی كۆبۆتەوە.
زیاد، ناسراو بە مەنسور
كوردی، بەرپرسی ئەمنیی هەر سێ ویلایەتی موسڵ بووە لەناو ریزەكانی گروپی
دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی دا. لەو گرتە ڤیدیۆییەدا، كە 1732015 لە گەڕەكی
(حەی ئەلعەرەبی) لە موسڵ بڵاوبۆوە و تیایدا، سێ پێشمەرگەی دیل لەلایەن سێ
تیرۆریستەوە شەهید دەكرێن و سەردەبڕدرێن، زیاد سەرپەرەشتیاری گشتی تاوانەكە
و سێهەمین سەڕبڕی ناو ڤیدیۆ بڵاوكراوەكەبووە.
دوای بە دواداچونێكی وردی
هەواڵگری و بە پشت بەستن بە سەرچاوە باوەڕپێكراو و سەربازە گومناوە
چاونەترسەكان، دەزگای دژە تیرۆر، توانی وردەكاریی تەواو لەسەر بەرپرسان و
بەشدارنی ئەو تاوانە دژە مرۆڤایەتییە كۆبكاتەوە و لە ئۆپەراسیۆنێكی
هاوبەشدا لەگەڵ هاوپەیمانان، زیاد سەلیم كوردی و سێ یاریدەدەری بە سزای گەل
گەیەندران.
بەمپێیە، بەرەبەیانی
ئەمڕۆ 29/3/2015، لە بۆردومانێكدا كە فڕۆكەی هاوپەیمانان بە پشت بەستن بە
زانیارییە هەواڵگرییەكانی دژە تیرۆر و لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش دا
ئەنجامیاندا، مەنسور كوردی، و سێ یاریدەدەری، لە گەڕەكی (حاوی كنیسە)
كوژران و سزای تاوانەكانیان دایەوە.
لەكاتێكدا سەری رێز و
نەوازش بۆ شەهیدانی كوردستان دادەنەوێنین، مژدەی بە سزا گەیاندنی بەرپرسی
سەربڕەكانی داعش لە موسڵ، بە كەسوكاری شەهیدان و خەڵكی خۆڕاگری كوردستان
رادەگەیەنین و بەڵێن دوپاتدەكەینەوە كە لەپێناو دابینكردنی ئارامی و
پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیاندا لەهیچ شەونخونی و فیداكارییەك سڵناكەینەوە و
رێگەنادەین خوێنی بەناحەقڕژێنراوی رۆڵەكانمان، بە فیڕۆ بڕوات.
دەزگای دژە تیرۆر
29-3-2015