تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

2‏/4‏/2015

مه‌لا به‌ختیار: خوداو قورئان و پێغه‌مبه‌ر هێڵی سورن

ئه‌مڕۆ 1/4/2015 مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی، پێشوازی له‌ سه‌رۆك و جێگری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی و لێپرسراوی لقه‌كانی سلێمانی و گه‌رمیانی یه‌كێتیی زانایان كردو ده‌ستپێشخه‌ری و سه‌ردانه‌كه‌یانی بۆ مه‌كته‌بی سیاسی گفتوگۆكردن و تێگه‌یشتن له‌باره‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌دوای كۆنفرانسی "دابڕان" هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ به‌رز نرخاندو هیواشی خواست كه‌ به‌ دیالۆگ پرسیاره‌كان روونبكه‌نه‌وه‌و ته‌مومژه‌كان سه‌باره‌ت به‌ دابڕان بڕه‌وێنرێنه‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مه‌لا عه‌بدوڵڵا گرتگی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، وێڕای ئه‌وه‌ی سوپاسی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد بۆ پێشوازی و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامانی سه‌رۆكایه‌تی و به‌رپرسی لقه‌كانی سلێمانی یه‌كێتی زانایان، كه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م یه‌كێتی زانایانی كوردستان ته‌شریفیان بۆ مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی هێناوه‌و ئامانجیان گه‌یاندنی نیگه‌رانی و ناڕه‌زاییه‌كانی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامییه‌ به‌ یه‌كێتیی نیشتمانی و وتیشی كه‌ مه‌به‌ستیانه‌ دوور له‌هه‌ر موجامه‌له‌یه‌ك به‌ راشكاوی دیالۆگ بكه‌ن.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی رۆڵی یه‌كێتی زانایانی له‌ رابردووه‌وه‌ بۆ ئێستا به‌بایه‌خه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاند، له‌ پشتگیریكردنیان له‌ قۆناغه‌ یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، به‌تایبه‌ت له‌ قۆناغی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و خه‌باتی شاخ، دواتریش له‌ سه‌رده‌می راپه‌ڕین و روونیكرده‌وه‌: كاتێكیش داعش سه‌ریهه‌ڵداو به‌ مه‌ترسییه‌كانیانه‌وه‌ روبه‌ڕووی كوردستان بونه‌وه‌، یه‌كێتی زانایانی ئایینی پشتگیری و پشتیوانیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان راگه‌یاندووه‌، چونكه‌ زانایانی ئایینی به‌ ئێستاشه‌وه‌ باوه‌ڕیان وابووه‌، كه‌ تیرۆرستانی داعش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر كوردستان و ئه‌زمونه‌كه‌ی و گه‌لی كوردیش به‌گشتی، هه‌روه‌ها تا راده‌یه‌كی زۆریش ئاینی پیرۆزی ئیسلامیان ناشرین كردووه‌و له‌ هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تی و ئایینیه‌كان لایانداوه‌. ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌، مه‌لاو زانایانی ئایینی دژی توندڕه‌وی بوون و ئه‌و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتییانه‌ی له‌ كوردستانیشدا هه‌یه‌، مامۆستایانی ئایینی رۆڵێكی گه‌وره‌یان تێیدا هه‌بووه‌.

سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی بیری توندڕه‌وی زۆر هه‌وڵیداوه‌و یه‌كێتی زانایانیش زۆرجاری تر ره‌خنه‌ی له‌ سه‌كردایه‌تی سیاسی كوردستان گرتبێت، به‌وه‌ی زۆرجار پێشنیازیان خستووه‌ته‌ڕوو بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی سیاسی، جگه‌ له‌ سیاسه‌ت له‌بواری ئایینیه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ پشت به‌ پێشنیازه‌كانی مامۆستایانی ئایینی ببه‌ستێت.

له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، گله‌ییه‌كانیانی سه‌باره‌ت به‌ بانگهێشت نه‌كردنیان بۆ كۆنفرانسی دابڕان خسته‌ڕوو، روونیشیكرده‌وه‌ به‌ ئاماده‌بونیان ده‌یانتوانی قسه‌و سه‌رنجه‌كانی خۆیان به‌ئاشكرا بخستایه‌ته‌ڕوو، كه‌ ئه‌وه‌ش وایده‌كرد دۆخه‌كه‌ نه‌گه‌یشتبایه‌ته‌ ئه‌و خوێندنه‌وه‌ جیاوازانه‌ی كه‌ ئێستا بۆی ده‌كرێت و دواتر سه‌رنجه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ وتاره‌كانی مه‌لا به‌ختیار خسته‌ڕوو، كه‌ بووه‌ته‌ مایه‌ی ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی له‌ میدیاكاندا ده‌بیسترێن و ده‌خوێندرێنه‌وه‌و راشیگه‌یاند: به‌ڕێزتان ره‌خنه‌تان له‌ ره‌وتی ئیسلامی سیاسی هه‌یه‌، ئه‌وا زۆر به‌ئاسایی وه‌ریده‌گرین و ئێمه‌ش پشتگیریتان ده‌كه‌ین، بۆ دژایه‌تی بیری توندڕه‌وی، به‌ڵام ره‌خنه‌گرتن له‌ ده‌قی قورئان مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنمانه‌، یان ئه‌گه‌ر ته‌شیهر به‌ قورئان بكرێت، ئه‌وا كاردانه‌وه‌ی توندی ده‌بێت.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌: ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌تان له‌ ئیجتیهاده‌كان ئاساییه‌، چونكه‌ باوه‌ڕمان باوه‌یه‌، جگه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ر خه‌ڵكی تر هه‌موویان مه‌عسوم نین و ره‌نگه‌ هه‌ڵه‌یان كردبێ. یا له‌وانه‌یه‌ خودی فیقه‌ و كه‌لتوری ئیسلامی، ئیجتیهاده‌كان كۆمه‌ڵێك قسه‌ی بێ سه‌روبه‌ری تێدابێت، ئێمه‌ به‌ پیرۆز له‌وانه‌ ناڕوانین، به‌ڵام قورئان و سوننه‌ی سه‌حیح لای ئێمه‌ پیرۆزه‌.

له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ له‌ وته‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی روانی، كه‌ به‌ راشكاوی سه‌رنج و بۆچوونه‌كانی خسته‌ڕوو، ده‌ستپێكی دیالۆگه‌كانیشی به‌وه‌ ده‌ستپێكرد، كه‌ "له‌لای ئێمه‌، خودا، قورئان، پێغه‌مبه‌رو فه‌رموده‌كانی، هێڵی سورن"، وتیشی: كاتێك ئێوه‌ ده‌ڵێن ره‌نگه‌ باقی ئیجتهیاده‌كانی تر هه‌ڵه‌یان كردبێت و راست نه‌بن، ئه‌مه‌ به‌ یه‌كێك له‌ بنچینه‌ باشه‌كانی ویژدان و تێڕوانینێكی یه‌كێتی زانایان ده‌زانم. راشیگه‌یاند "له‌ كۆنفرانسه‌كه‌شدا رێگه‌مان نه‌داوه‌و قبوڵمان نه‌بووه‌، هیچ كه‌سێك توخنی ئه‌و هێڵه‌ سورانه‌ بكه‌وێت سه‌باره‌ت به‌ خواو پێغه‌مبه‌رو قورئان".

روونیشیكرده‌وه‌: له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سێگۆشه‌یه‌ی ئاماژه‌م پێكردو به‌ هێڵی سوری ده‌زانین، بۆ هه‌موو ئیجتیهاده‌كانی تر قسه‌مان هه‌یه‌و ده‌یانخه‌ینه‌ ژێر پرسیاری عه‌قڵه‌وه‌و ته‌ئكیدیشی كرده‌و كه‌ له‌ ساڵی (2009)ـه‌وه‌ كه‌ چاودێر چاپده‌كرێت و روانگه‌و ره‌خنه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌، توخنی هێڵه‌ سوره‌كان نه‌كه‌وتووه‌، به‌ هێنده‌ی ئه‌وه‌ی پرسیاری عه‌قلانی وروژاندووه‌و هه‌روه‌ك سوپاسی یه‌كێتیی بۆ هه‌ڵوێستی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی به‌رامبه‌ر به‌ داعش، بۆ ئاماده‌بوانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ دووباره‌كرده‌وه‌و وتیشی: هه‌ڵوێستی یه‌كێتی زانایان به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی داعش، زۆر روونتر بوو له‌ هه‌ڵوێستی زۆرێك له‌ حزبه‌ ئیسلامییه‌كان، چونكه‌ هه‌ندێكیان هێشتا به‌ شه‌رمه‌وه‌ باس له‌و پرسه‌ ده‌كه‌ن و به‌هۆی ململانێی ناوخۆیی خۆیانه‌وه‌، ناتوانن وه‌ك زانایانی ئایینی به‌ڕوونی هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر داعش بخه‌ڕوو.

له‌ درێژه‌ی گفتوگۆكه‌یدا، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئاماژه‌ی به‌ ئاماده‌بووانی كۆنفرانس و جیاوازی بیرو تیڕوانینه‌كان كردو له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه‌ وه‌ڵامی پێویستی سه‌باره‌ت به‌ سه‌رنجه‌كانی دایه‌وه‌و وتیشی: ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندن، له‌مه‌ودوا خۆشحاڵ ده‌بین له‌ هه‌موو دانیشته‌كانی دابڕاندا ئاماده‌بن و هه‌ر له‌ ئێستاشه‌وه‌ بفه‌رمون بۆ كۆڕی سبه‌ینێ.

سه‌باره‌ت به‌ په‌یام و وتاره‌كه‌شی، روونیكرده‌وه‌: چاوه‌ڕێی زۆر زیاتر له‌وه‌ی ئێستام له‌ توندڕه‌وه‌كان و هه‌ندێك مه‌لای كه‌مزان ده‌كردو له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ هێمای بۆ هه‌ڵوێستی هه‌ندێك له‌ مه‌لاو بانگخوازی توندڕه‌و كردو وتی: مرۆڤ شه‌رم ده‌كات، له‌وه‌ی كه‌ گوێ له‌و كه‌مزان و تونده‌ڕه‌وانه‌ ده‌گرێت و جوێن و قسه‌ی نه‌شیاو و گوتاره‌ توندوتیژو نازانستییه‌كانی ژماره‌یه‌ك مه‌لاو بانگخوازیشی به‌ نموونه‌ هێنایه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: به‌ چ مافێك ده‌بێ ئه‌و تۆمه‌ت و ته‌شیهری هه‌موو ئه‌وانه‌ قبوڵ بكه‌ین، كه‌ كه‌وتونه‌ته‌ ناو خه‌ڵك و بۆ رشتنی رقی توندڕه‌وی خۆیان، سوود له‌ مینبه‌ره‌كان ده‌بینن و نموونه‌ی هه‌ندێك له‌و كه‌ناڵانه‌شی خزمه‌ت به‌ توندڕه‌وی سه‌له‌فییه‌كان ده‌كات بۆ زانایانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ هێنایه‌وه‌و وتیشی: "بڕواموایه‌ فیتنه‌ی مه‌زهه‌بی و فیتنه‌ی ئایینی، له‌ سه‌ره‌نجامی ئه‌و كه‌ناڵانه‌وه‌ دروست ده‌بێ".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌: ئایا تائێستاو رۆژێك له‌رۆژان، یه‌كێتیی چ زانایه‌كی راسپاردووه‌ كه‌ ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی زانایان به‌وشێوه‌یه‌ ئاڕاسته‌ بكه‌ن؟ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هیچ كات داوایه‌كمان نه‌بووه‌ پێچه‌وانه‌ی ئاڕاسته‌و سیاسه‌تی یه‌كێتی زانایان، جگه‌ له‌ خزمه‌تكردن و وتیشی: به‌ڵام ناتوانین له‌ئاست هه‌ڵوێستی توندڕه‌وی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ ئامانجیان روخاندن و له‌ناوبردنی ئێمه‌یه‌، بێده‌نگ بین. چونكه‌ ئه‌وان دیموكراسی و عه‌لمانییه‌ت ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و ته‌نها ده‌یانه‌وێت ئه‌و عه‌قڵه‌ ئایدۆلۆجییه‌ ئایینییه‌ بسه‌لمێنێت كه‌ خۆیان هه‌یانه‌، بۆیه‌ بێگومان ئێمه‌ش وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه‌و لێی قبوڵ ناكه‌ین.

ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌: هه‌ركاتێك دابڕان و هاوپێناوه‌كانی، هێڵی سوری ئه‌و سێكوچكه‌یه‌یان به‌زاند، یه‌كێتی زانایان ئازادن له‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڵوێستێكی مه‌ده‌نی ده‌نوێنن، به‌ڵام باقییه‌كه‌ی، ئه‌و كه‌له‌پورو ده‌سه‌ڵاته‌ ئیسلامییه‌، لای ئێوه‌و ئێمه‌ش مایه‌ی دیالۆگ له‌سه‌ر كردن و لێتوێژینه‌وه‌یه‌، نه‌ك هه‌ر له‌ ئیسلام به‌ڵكو له‌ ئایینه‌كانی تریشدا به‌هه‌مانشێوه‌یه‌و وتی: یه‌كێتیش كه‌ حزبێكی سۆسیال دیموكراته‌، نه‌ دژی ئایینه‌و نه‌ ئیلحاده‌، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك فه‌لسه‌فه‌یه‌ كه‌ ئیلحادی قبوڵه‌.

لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی تێڕوانینه‌كانیشی بۆ دروشمه‌كه‌ی كۆنفرانسی دابڕان "ئایین بۆ تاك و دیموكراسی بۆ هه‌مووان"، روونكرده‌وه‌و سه‌رنجیشی ئاماده‌بووانیشی بۆ ئه‌وه‌ راكێشا، ئایا هیچ كه‌سێك ده‌توانێت له‌بری كه‌سێكی تر نوێژ بكات و رۆژو بگرێت؟ بۆیه‌ ئایین بۆ تاكه‌و دیموكراسیش بۆ هه‌مووانه‌، بۆ هه‌ركه‌سێك هه‌ر بیروباوه‌ڕێكی هه‌یه‌، هه‌ر ئایین و مه‌زهه‌بێكی هه‌یه‌و ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره‌ش پێكه‌وه‌ به‌ستراون، نه‌ك دوور له‌یه‌ك و جیاوازن.

له‌ به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی زانایانی ئایینی سه‌رنج و تێڕوانینه‌كانیان خسته‌ڕوو، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ به‌مایه‌ی خۆشحاڵی ده‌زانن كه‌ خوداو قورئان و پێغه‌مبه‌ر به‌هێڵی سور ده‌زانن و كێشه‌شمان له‌گه‌ڵ عه‌لمانیه‌ت و مه‌ده‌نییه‌تدا نییه‌و ته‌ئكیدشیان كرده‌وه‌، هه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی و بانگخوازێك ته‌شهیری كردو تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ست، ئه‌وا ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كێتی زانایان رازی نابین و هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرین.

مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ شه‌ڕ دژی ئایین به‌ڕاست نازانین و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش، ئایین بۆ كۆمه‌ڵ پێویسته‌و مایه‌ی رێگه‌گرتنه‌ له‌ زیادبوونی تاوان و به‌ ئاماژه‌كردنیش، بۆ رۆڵی زانا ئایینییه‌ رۆشنگه‌ره‌كانی كوردستان و به‌رز نرخاندنی هه‌وڵه‌كانیان له‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا، رایگه‌یاند: كه‌ هه‌وڵه‌كانی دابڕان، ململانی نییه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌س و دوو كه‌س، به‌ڵكو ململانێیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئیسلام ده‌به‌ستنه‌وه‌ به‌ ئایدۆلۆژیه‌ت و ده‌یكه‌نه‌ هۆكاری هاتنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات. ده‌سه‌ڵاتیش له‌ هێزه‌ دیموكراته‌كان ده‌سه‌ننه‌وه‌.