به‌بۆنه‌ی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنانه‌وه، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
له رۆژی 8ی مارس، رۆژی جیهانی ژنان، پیرۆزبایی له ژنان و ئافره‌تانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م. ده‌خوام ئه‌م رۆژه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ وه‌رچه‌رخانێكی به‌هێز له ژیانی ژنان و كچانی كورد.
ژنانی كوردستان، خه‌باتی ژنانی كورد له بزافی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان، پێگه‌و رۆڵێكی مه‌زنییان نواندووه. هاوشانی هێزی پێشمه‌رگه‌و شۆڕشگێڕه‌كانی كوردستان هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بوونه. له هه‌موو مه‌ینه‌تییه‌كاندا زۆرترین ئازار‌و نه‌هامه‌تییان بینیوه. له ئێستاشدا به‌شداری و رۆڵی ژنانی كورد له خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری و ته‌نانه‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به به‌راورد به ساڵانی پێشوو زۆر زیاتر‌و به‌گوڕتر بووه.
له هه‌رێمی كوردستان، كه‌مبوونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان ده‌رهه‌ق به ژنان، ئه‌گه‌رچی له ئاستی خواست و داواكارییه‌كان نییه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه روو له كه‌مبوونه. بۆیه به هاوكاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و داموده‌زگا فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كانی په‌یوه‌ست به پرسی ژن، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به به‌رنامه‌ڕێژی تۆكمه، له هه‌وڵی زیاتر‌و به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ بنه‌بڕكردنی توندوتیژییه‌كان دژ به ئافره‌تان و تێكڕای چین و توێژه‌كانی تر له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له رۆژی 8ی مارسدا، هاوسۆزی و هاوخه‌می خۆم بۆ ژنان و كچانی ئێزیدی و مه‌سیحی و شه‌به‌ك و پێكهاته‌كانی تر ده‌رده‌بڕم، كه له‌لایه‌ن شه‌ڕانگێزییه‌كانی تیرۆریستانی داعش روبه‌ڕووی رفاندن و سوكایه‌تی پێكردن بوونه‌ته‌وه، هه‌موو رێگایه‌ك بۆ رزگاربوونیان ده‌گرینه‌به‌رو هه‌روه‌ها هه‌وڵی به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی زیاتر بۆ باشتركردنی ژیانی ژن و كچه رزگاربووه‌كان ده‌ده‌ین.
خوشكانی به‌ڕێزم، ئه‌مساڵ له خۆپیشاندان و چالاكییه‌كانی 8ی مارس له كوردستاندا، به ده‌یان رێكخراوی ئاشتیخوازی ئه‌وروپاو جیهان به په‌یامی به‌حورمه‌ته‌وه راگرتنی پێگه‌ی ژنانی كوردستان، به‌تایبه‌تی بۆ ژنه شه‌ڕڤانانی رۆژئاوا به‌شداربوونه، كه ئه‌مه جێگای شانازی و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی هه‌موو لایه‌كمانه، چونكه به‌رخودان و خه‌باتی كچان و ژنانی شه‌ڕڤانان و هاوكاری و پشتیوانییه‌كانی ژنانی كورد بۆ هێزی پێشمه‌رگه، لاپه‌ڕه‌یه‌كی پرشنگدار له مێژووی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان ده‌نه‌خشێنێت و تۆمارده‌كات.
له رۆژی جیهانی ژناندا، داواكارم له ئافره‌تان و پیاوانی كوردستان و له هه‌موو لایه‌ك، به زمانی له‌یه‌كتر تێگه‌یشت و گفتوگۆ، یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی جێنده‌ری، ژیانێكی ئارام و خێزانێكی سه‌ركه‌وتوو كۆمه‌ڵگایه‌كی دروست و نموونه‌یی بوونیاد بنێن، دوور له توندوتیژی و جیاكاری ره‌گه‌زی. سه‌رده‌مییانه‌و دوور له عه‌قلیه‌تی پیاوسالاری و كۆنه‌په‌رستی، له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسووده‌یی و پێكه‌وه ژیان، هه‌نگاو بنێن. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یواندیدارن به پرسی ژنان، كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوونه یان هه‌مواركراون، پێویسته له‌لایه‌ن داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و یاسایانه زیاتر جێگیر بكرێن و بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. وه پێویسته كاربكه‌ین بۆ زیادكردنی رێژه‌ی ژنان له پۆسته باڵاكانی نێو داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا. هه‌روه‌ها هیواخوازم بۆ ئابوورییه‌كی سه‌ركه‌وتوو هاوشێوه‌ی گه‌لانی جیهان، ئافره‌تان و كچانی كورد به‌شداری كارا له كه‌رتی تایبه‌تدا بكه‌ن و ببن به خاوه‌ن كۆمپانیای خۆیان و له بواری كه‌رتی تایبه‌تدا رۆڵی زیاتر ببینن.
دووباره له رۆژی جیهانی ژنان پیرۆزبایی له ژنانی كوردستان ده‌كه‌م، هه‌ر شاد‌و سه‌رفراز بن.
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان