لە پەیامێكدا بە بۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان د. بەرهەم ساڵح
پیرۆزبایی لە ژنانی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت، ژنانی كوردستان بوون بە
نموونەی خۆڕاگری و داكۆكیكردن لە ئازدای و ژیان و مافەكانی مرۆڤ.
د. بەرهەم ساڵح رایگەیاند: "لە ٨ی مارس، رۆژی جیهانی ژنان، پیرۆزبایی
لە ژنانی كوردستان دەكەم، بەتایبەتی كە ئەم ساڵ ئەم یادە دەكەینەوە، ژنان
وێڕای ئەركی خۆیان لە ئاستە جیاجیاكان، لەمەیدانی جەنگیشدا لە
رووبەڕووبوونەوەی مرۆڤكوژانی داعشدا داستانی بێ وێنەیان تۆماركرد، و ژنانی
كوردستان بوون بە نموونەی خۆڕاگری و داكۆكیكردن لە ئازدای و ژیان و
مافەكانی مرۆڤ".
وتیشی: "شێرە ژنەكانی كۆبانێ، كیژە نازدارەكانی سنجار، دایك و خوشك و
كچ و هاوسەری شەهید و پێشمەرگەكانی كوردستان، چالاكەوانی مافی ژنان و
ئازادی و ئاوەدانی، ناسنامەی گەلێكی زیندوون".
ساڵح لە پەیامەكەیدا ئەوەش رادەگەیەنێت: "رووناك خانی دایكم وتەنی ژن
نەك هەر نیوەی كۆمەڵە، بەڵكە دایكی نیوەكەی تریشیەتی. بۆیە بەڕاستی مافی ژن
و مافی گەل دووانەی پێكەوە گرێدراون".
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات: "مافی ژن پێشمەرجی پێشكەوتن و ئاسوودەیی
كۆمەڵگایە. لە كوردەواریشدا، ژن پێشمەرگەی بەرگرییە لە ئازادی و لە ژیان.
پیرۆزە رۆژی جیهانی ژنان."
ئه‌مه‌ش ده‌قی یه‌یامه‌كه‌یه:
له ٨ی مارس، رۆژی جیهانی ژنان، پیرۆزبایی له ژنانی كوردستان
ده‌كه‌م، به‌تایبه‌تی كه ئه‌م ساڵ ئه‌م یاده ده‌كه‌ینه‌وه، ژنان وێڕای
ئه‌ركی خۆیان له ئاسته جیاجیاكان، له مه‌یدانی جه‌نگیشدا له
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مرۆڤكوژانی داعشدا داستانی بێ وێنه‌یان تۆماركرد و
ژنانی كوردستان بوون به نموونه‌ی خۆڕاگری و داكۆكیكردن له ئازادی و ژیان و
مافه‌كانی مرۆڤ.
شێره ژنه‌كانی كۆبانێ، كیژه نازداره‌كانی سنجار، دایك و خوشك و كچ و
هاوسه‌ری شه‌هید و پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان، چالاكه‌وانی مافی ژنان و
ئازادی و ئاوه‌دانی، ناسنامه‌ی گه‌لێكی زیندوون.
رووناك خانی دایكم ووته‌نی ژن نه‌ك هه‌ر نیوه‌ی كۆمه‌ڵه، به‌ڵكه
دایكی نیوه‌كه‌ی تریشیه‌تی. بۆیه به‌ڕاستی مافی ژن و مافی گه‌ل دووانه‌ی
پێكه‌وه‌گرێدراون. مافی ژن پێشمه‌رجی پێشكه‌وتن و ئاسووده‌یی كۆمه‌ڵگایه.
له كورده‌واریشدا، ژن پێشمه‌رگه‌ی به‌رگرییه له ئازادی و له ژیان.
پیرۆزه رۆژی جیهانی ژنان.