راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و
تێیدا ئیدانه‌ی ئه‌و كاره قێزه‌ونه‌ی تیرۆرستان ده‌كات.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه..
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 17/4/2015 تیرۆریستان هه‌ولێری پایته‌ختیان كرده ئامانجی گڵاویان و له‌نزیك كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له عه‌ینكاوه كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیان ئه‌نجامدا, كه به‌هۆیه‌وه 2 كه‌س شه‌هیدبوون و 6 تریش برینداربوون و زیانی ماڵیش به‌ر شوێنی نزیك له ته‌قینه‌وه‌كه كه‌وت.
ئێمه له‌كاتێكدا به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه ده‌كه‌ین, پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان ئه‌كه‌ین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كانیش ده‌خوازین.
ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی , كه تیرۆریستان له‌به‌ره‌كانی شه‌ردا له‌به‌رامبه‌ر قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رووبه‌رووی شكست بوونه‌ته‌وه‌و په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی ترسنۆكانه بۆ تێكدانی ئارامی هه‌رێمی كوردستان به‌ئامانجگرتنی كه‌سانی مه‌ده‌نی.
با تیرۆریستان دڵنیابن ئه‌م جۆره كرده‌وانه‌یان ئیراده‌و یه‌ك ریزی گه‌لی كوردستان و دۆستانی پته‌وتر ده‌كات بۆ رووبه‌روونه‌وه‌ی پیلانه‌كانیان و تیرۆریستانیش له تێكشكاندنی یه‌كجاره‌كی نزیكتر ده‌كاته‌وه.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
17/4/2015