فراكسیۆنی یه‌كێتی له
په‌رله‌مانی كوردستان له به‌یانندامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی رفاندنی حه‌یده‌ر
شه‌شۆ ده‌كات كه له‌لایه‌ن هێزێكی ئاسایشی سیمێل سه‌ر به پارێزگای
دهۆكه‌وه بێ سه‌روشوێنكراوه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی دا هاتووه: فه‌رمانده دلێره‌كانمان نه‌كرێنه قوربانی ناكۆكییه سیاسیه‌كان.
هه‌روه‌ها فراكسۆنی یه‌كێتی داواكاره كه به‌زووترین كات حه‌یده‌ر شه‌شۆو هاوڕێكانی ئازاد بكرێن.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
به‌رێز سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و گشت فراكسێۆنه‌كان
به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به‌رێز ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان
به‌رێزان حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان
به‌رێزان نوێنه‌رایه‌ت ی و قونسوڵگه‌ری گشتی وڵاتان له‌هه‌رێمی كوردستان
به‌رێز سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و گشت فراكسێۆنه‌كان
به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به‌رێز ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
به‌رێزان حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان
به‌رێزان نوێنه‌رایه‌تی و قونسوڵگه‌ری گشتی وڵاتان له‌هه‌رێمی كوردستان
رفاندنی به‌رێز حه یده ر شه‌شۆ ئیدانه ده‌كه‌ین
شه‌وی ٦/٥ ی نیسانی ٢٠١٥ له‌كۆمه‌لگای خانكێ ی سه‌ربه‌قه‌زای سیمێڵ به‌رێز حه‌یده‌ر شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی شنگال و ئه‌و جه‌نگاوه‌ره‌ی كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كاره‌ساتی شه‌نگاله‌وه بۆ ته‌نها ساتێك سه‌نگه‌ری به‌رگری چۆڵ نه‌كردووه له‌وكاته‌وه‌ی كه‌نزیكه‌ی ٤٠٠٠ ژنی ئێزیدی رفێندران له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعش و به‌هه‌زارانیان ئاواره‌بوون به‌رێزیان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانی له‌چیای شه‌نگال سه‌نگه‌ری به‌رگریان تۆكمه كردووه‌و رووبه‌رووی دوژمنان ده‌وه‌ستانه‌وه بۆ پاراستنی هه‌زاران خه‌ڵكی سڤیل و بێ تاوان و لێقه‌وماو به‌داخه‌وه له‌جێگای رێز لێگرتن و پاڵپشتی كردنیان دوێنێ شه‌و هێزێكی ئاسایشی سیمێل سه‌ر به پارێزگای دهۆك هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ری به‌بێ مۆڵه‌تی دادگا‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێكی تری ده‌ستگیری ده‌كه‌ن ئێمه وێرای ئیدانه‌كردنی ئه‌م كرده‌وه‌یه هه‌رچی زووه هه‌نگاوه یاساییه‌كانمان له‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ین به‌فه‌رمی بۆ بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم و داوای روونكردنه‌وه‌یان لێده‌كه‌ین وه داواكارین فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ئاستی ئه‌م پێشێلكاریه‌و بێرێزیه بێده‌نگ نه‌بێت و فه‌رمانده دلێره‌كانمان نه‌كرێنه قوربانی ناكۆكیه سیاسیه‌كان.
له‌كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه چه‌ندین هێزی تایبه‌تیان درووستكردووه بۆ پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كان ده‌كرا ئه‌م هێزه‌ش دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندی و خواستی حزبی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرایه‌و بخرایه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هاوكاری پێویستیان بۆ دابین بكرایه له كۆتایدا داواكارین ده‌ستبه‌جێ به‌رێز حه‌یده‌ر شه‌شۆ و هه‌ڤاڵه‌كانی ئازاد بكرێن وهۆكاری رفاندنه‌كه‌یان ئاشكرا بكریت.
فراكسێۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
له‌په‌رله‌مانی كوردستان