له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی
گه‌رمیانه‌وه باندێكی رفاندنی ماڵان ده‌ستگیرده‌كرێن ، ئه‌مه‌ش دوای
روودانی چه‌ند حاڵه‌تێكی دزیكردن له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا.
مولازم عوسمان عه‌بدولكه‌ریم به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان رايگه‌یاند: له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیانه‌وه باندێكی دزیكردن
له‌ماڵان كه ژماره‌یان سێ كه‌سه و خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی ئازادی كه‌لارن ،
ده‌ستگیركراون .
وتیشی :هه‌ر سێ تۆمه‌تباره‌كه
كه‌ناویان ( ح ا غ ، ب س ع ، ا ت م ) و كوردن دانپێنادانی سه‌ره‌تاییان
به‌تاوانه‌كانیاندا ناوه‌و دزیان له‌شه‌ش ماڵكردوه له‌ناو شاری كه‌لار ،
به‌تایبه‌ت ئه‌و له‌و ماڵانه دزیان كردوه، كه ئه‌ندامانی
خێزانه‌كه‌یان له‌ماڵ نه‌بوون و ماڵه‌كانیان چۆڵكردوه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: له‌كاتی
ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ست به‌سه‌ر سێ ده‌مانچه و دوو هه‌زار و 500 دۆلاری
ئه‌مریكی و زێڕو بۆنی گرانبه‌هادا گیراوه .
باسیله‌وه‌شكرد: ئه‌و
تۆمه‌تبارانه له‌رێگه‌ی دزینی شمه‌ك و پاره‌وه ئۆتۆمبێلێكی جۆری دایۆیان
كڕیوه، و له‌ئێستادا به‌پێی مادده‌ی 444 سزادانی عیراقی له‌لایه‌ن
دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌وه راگیراون .
سامان یاروه‌یس