9:27 ص
m11puk
سه‌ركرده‌ی كورد له‌باكوری كوردستان سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی
پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌پ) ره‌خنه‌ی توند له‌ره‌جه‌ب ته‌یب
ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا‌و هاوكات سه‌ركرده‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان
(ئاكپارتی) ده‌گرێت، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی كاری توند‌و تیژی و كرده‌وه‌ی
تیرۆرستی له‌ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا.
له‌و
باره‌یه‌وه ده‌میرتاش وتی، حكومه‌تی حزبی داد‌و گه‌شه‌پێدان سه‌ربازو
گه‌نجه ناڕازییه‌كان به‌ره‌و گۆڕه‌پانی مه‌رگ ده‌به‌ن له‌پێناو
مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر حوكمی ده‌سه‌ڵات، ره‌خنه‌ی توند له‌ئه‌ردۆگان ده‌گرێت و
لێی ده‌پرسێت ( ئایا پێویسته سه‌ربازو گه‌نجه‌كانمان بمرن بۆ ئه‌وه‌ی تۆ
له‌ده‌سه‌ڵات بمێنیته‌وه)؟
له‌وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نوسێكدا
له‌فڕۆكه‌خانه پاش ئه‌وه‌ی ده‌میرتاش گه‌شته‌كه‌ی دواخست بۆ ده‌ره‌وه‌ی
وڵات و گه‌ڕایه‌وه بۆ توركیا به‌هۆی كوشتنی 16 سه‌ربازی توركیا به‌ده‌ستی
گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ناوچه‌ی داگلیجا له‌شارۆچكه‌ی
ئه‌وڤای سه‌ر به‌هه‌كاری:
ده‌میرتاش به‌توندی وه‌ڵامی
رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ی دایه‌وه‌و وتی: مردن به‌هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه لای گشت
لایه‌نه‌كان ئازارێكی هاوبه‌شه، هه‌روه‌ها پرسه‌و شه‌هیدكردنی لایه‌نگرو
گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان جیامه‌كه‌نه‌وه كه له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ده‌میرتاش
روونیكرده‌وه، زۆر به‌داخه‌وه حكومه‌تی توركیا له‌سیاسه‌تی جه‌مسه‌رگیری
به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵگه‌و خێزانه‌كان له‌یه‌ك جیاده‌كاته‌وه
حاڵه‌تی مردن و كوشتن و شه‌ڕو پێكدادان له‌وڵاتدا زیاد ده‌كات، بۆیه ئه‌و
زمانه‌ی كه سه‌رۆك كۆمار قسه‌ی پێده‌كات نوێ نیه‌و وڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێر
ده‌بات.
له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌میرتاش دێته سه‌ر باسی ئه‌حمه‌د
داود ئۆغڵۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی توركیا‌و ده‌ڵێت، ئۆغڵۆ له‌لاپه‌ڕه‌كانی
مێژوودا ناوی به (پیاوكوژی منداڵ) تۆماركرد، ئه‌وه‌شی وت كه نه‌ته‌وه‌ی
تورك هه‌موو به‌جارێ كرده‌وه‌ی ئه‌وان ده‌ناسن، ئاماده‌ن چه‌ندین گه‌نج و
سه‌رباز به‌كوشت بده‌ن له‌پێناو مانه‌وه‌ی سیاسه‌تی چه‌په‌ڵی خۆیان،
هه‌روه‌ها لام سه‌یره كه سیاسه‌تێكی زۆر خراپ ناو ده‌نێن به‌سیاسه‌تێكی
باش و په‌سه‌ند كرا‌و. ئایا بۆ خه‌ڵك بكرێته قوربانی بۆ مانه‌ی ئێوه
له‌ده‌سه‌ڵات.