تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

8‏/3‏/2017

مەڵبەندی (11)ی رێكخستنی گەرمیان ڕاپەرینتان پیرۆز دەكات

بەیاننامەی مەڵبەندی (11)ی رێكخستنی گەرمیانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی یادی ڕاپەڕینی كۆمەڵانی خەڵكی كورستانەوە .

ئەمڕۆ 26 ساڵ بەسەر راپەڕینی جەماوەری لە باشووری كوردستان تیدەپەڕێت، ئەو راپەڕینەی كەنەخشە رێگاكەی لەلایەن بەرەی كوردستانییەوە داڕێژرا بوو، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش  رۆڵی گەورەو كاریگەری تێدا هەبوو، لەم پرۆسەیەدا خەڵكی كوردستان بەگشتی و ناوچەی گەرمیانیش بەتایبەت دژ بە ستەم و زۆری حكومەتی فاشی بەعس بوونەوە و لەو پێناوەشدا قوربانی زۆریان بەخشی و گیانی رۆڵەكانیان كردە خەڵات و مزگێنی سەركەوتنەكانی ڕاپەڕین ..
بەڕێزان  ..
پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە چارەكە سەدەیەك بەسەر هەڵبژاردنی پەڕلەمان و دامەزراندنی حوكمی خۆماڵی كوردیی، دەبینین ئەمڕۆ گەلەكەمان سەرباری ئەوەی دووچاری شەڕێكی نەخوازراو بۆتەوە لەبەرامبەر چەتەكانی داعش ونەیاران و ناحەزانی دیموكراسی و ئەو هێزو گرووپانەی كە تەنها مرۆڤ و بەها مرۆڤایەتییەكان هیچ سەنگ و نرخێكی نیە لەلایان و دژی هەموو جوانی وپێشكەوتنێكن،دەبینن رۆڵە ئەمەكدار و دلێرەكانی ئێوە ، وەكو پیشەی هەمیشەییان ،سنگیان كردووەتە قەڵغانی بەرگری لە خاكی پیرۆزی كوردستان و قۆڵی مەردایەتیان لێ هەڵماڵیوە و لەجیای هەموو جیهان شەری دژی تیرۆر دەكەن بۆ سەقامگیركردنی ئارامی و ئاسوودەی خەڵكی كوردستان لەپێناو گەیشتن بە تەواوی ئامانجەكانی ڕاپەڕین .
كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەفالكراوان ..
گەرمیانیە لە دڵا خۆشەویستەكان ..
هەرچەندە ماوەیەكە هەرێمەكەمان دوچاری كۆمەڵێك قەیران بووە، بەو هۆیەشەوە ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان تووشی بارگرانیەكی نادروستبووەتەوە ، بەڵام سەرباری دروستكردنی هەموو ئەو گرفت و ئاستەنگانەش جێگای دڵخۆشییە بۆ  گەلەكەمان كە توانیویەتی درێژە بەتەمەنی حكومەتی هەرێم و ئیدارە خۆماڵییەكەمان بدات و لە پلان و تێكشكان پاراستویەتی هەوڵی چاكسازی و پڕكردنەوەی كەم و كوڕی و كەلێنەكانیشی بدات، دیارە كە بۆ چارەسەری ئەو قەیران و ئاستەنگیانەش پێویستمان بەگرتنەبەری سیاسەتێكی ژیر و بوێرانە لەئاستی یەكتر هەیە بەجۆرێك كاریگەری باش لەسەر ژیانی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی لە هەرێمەكەمان بەجێ‌ بهێلێت كە لە بەرژەوەندی گەلەكەمان و كێشە رەواكەیدا بێت .
گەرمیانیە زێدە ئازیزەكان ..
ئێمە لەو باوەڕەداین كە بۆ بەزیندوو راگرتنی نەخشەو ئامانجە بەدینەهاتووەكانی راپەڕین پێویستی زۆرمان بەیەكڕیزی و پاراستنی گیانی تەبایی و پێكەوە هەڵكردن هەیە كە كڕۆكی ئەو سیاسەتەش تەنیا بە بەرز ڕاگڕتنی گیانی لێبوردەیی و یەكتر قبوڵكردن لەناو خۆماندا دێتە پێش و دواجاریش پیادەكردنی ئەو سەرەتایانە لە ناو تەواوی حزب و هێزە سیاسییە كوردستانییەكان.. هەتا بتوانین بەیەكخستنی هێزو تواناكانی گەلەكەمان ئایندەیەكی باش و ئومێد بەخش بۆ گەلەكەمان دابین بكەین.
هەر لەم بۆنە پیرۆزەدا داوا لە هەموو لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین كە هەرچی زووە بە حیوار و گفتوگۆی راشكاوانە هەوڵی چارەسەركردنی تەواوی كێشە سیاسی و ئابووریەكان بدەن و كۆتایی بە قەیرانەكان بهێنن و ئەمەش زیاتر جەوهەری ڕاپەرین لای خەڵكی جوانتر و گەشاوەتر دەكات .
بەم بۆنەیەشەوە جێگەی خۆیەتی جوانترین سڵاو ئاراستەی شەهیدانی ڕاپەرین و سەرجەم شەهیدانی كوردستان و یەكێتیەكەتان بكەین .
بەرز و پیرۆز بێت یادی ڕاپەڕینتان .

                        مەڵبەندی (11)ی رێكخستنی گەرمیان                           
                            یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  
                                   9/ 3 / 2017