بۆ ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی 1991
لە 26مین ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی بەهاری 1991، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی كوردستان دەكەمو سڵاو و خۆشەویستی بۆ هەڤاڵ مام جەلالو هەموو تێكۆشەرانی ڕێگای ئازادی گەلەكەمان دەنێرین، سەری ڕێزو وەفا بۆ گیانی پاكی شەهیدەكانمانو كەسوكارە سەربەرزەكانیان دادەنەوێنین.
ئەو ساتەی ڕاپەڕین كڵپەی سەندو دامودەزگاكانی ڕژێمی بەعس كەوتە بەر توڕەیی جەماوەرو ڕووبەڕووبوونەوەی هێزی پێشمەرگەی قارەمان، ئەو ساتەی سەرانی سەدامی دیكتاتۆر لە خاكی كوردستان دەربەدەر كرانو لەماوەیەكی كەمدا سەرهەڵدان سەرجەم شارو شارۆچكەكانو گوندو دێهاتەكانی كوردستانی گرتەوەو لە كەركوك گەیشتە ترۆپكی سەركەوتن، ئەركێكی نوێ كەوتە سەر شانی دەسەڵاتی خۆماڵیمان..
لای من ڕاپەڕین تەنها بە ڕوخاندنی ڕژێمێك كۆتایی نایەتو مەبەست ناپێكێت، بەڵكو لە قۆناغی دوای ڕاپەڕین ئەركە سەختەكەی شۆڕشگێڕانی ڕاپەڕین دەستپێدەكات كە بریتیە لە سەقامگیركردنی ئاسایشو دروستكرنی ئاشتی كۆمەڵایەتیو ئەركە هەرە گرنگەكەشی كە بریتیە لە حكومداریەكی دامەزراوەیی سەقامگیرو بەخزمەتی شایستە بە خەڵكی كوردستان.
گەلی كوردستان ڕاپەڕی لە دژی ئەنفالو كیمیاباران، ستەمو ناعەدالەتیو پێشێلكردنی مافە ڕەواكانی، ڕاپەڕی بۆ ئەوەی بێگانەو فاشیستەكان چیتر خوێنی ڕۆڵەكانی نەڕێژن. خەڵكی كوردستان بۆیە ڕاپەڕی تاكو لە خۆشگوزەرانیو نەهێشتنی ستەمو بنیاتنانی دیموكراسیو چەسپاندنی ئازادیدا بژیت، بەدی هێنانی ئەم ئامانجانەش زەرورەتێك بوون بۆ ئەوەی بەرهەمی ڕووبارە خوێنمان بە فیڕۆ نەچێتو، بە جیهان بڵێین بۆ ئەم خواستانە شۆڕشو ڕاپەڕینمان كرد.
گەلەكەمان لە 26 ساڵی ڕابردودا بە قۆناغی جۆراوجۆردا تێپەری، خۆشیو ناخۆشی زۆری چەشت، هەورازو نشێوی زۆری بڕی، نەهامەتیەكانی شەڕی ناوخۆو قەیرانی هەمەجۆرمان تێپەڕاند، كاتی هاتووە مەینەتیەكان تێپەڕینین، خزمەتگوزاریو خۆشگوزەرانی بكەینە بەشی میللەتەكەمان، گیانی پاكی شەهیدانو نەوەكانیان داوای ئاشتەواییو یەكڕیزیمان لێ دەكەن، ئەمەش پێویستی بە لێبوردەییو ئیرادەی یەكتر قبوڵكردنە.
لەم یادە پڕ شكۆیەدا سەری ڕێز دادەنەوێنین لە ئاست شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری خوازی گەلەكەمان.
سڵاو دەنێرین بۆ كەسوكاری سەربەرزیان.
سڵاو لە پێشمەرگەو جەماوەری قارەمان.
دووبارە پیرۆز بێت ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی بەهاری 1991.
بژی كوردستان ..
قوباد تاڵەبانی