پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا
سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ ماڵئاوایی خاتوو (شوعله عه‌لی سه‌عید) هاوسه‌ری
نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، پرسه‌نامه‌یه‌كی
ئاڕاسته كردووه ، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده‌و میهره‌بانه‌وه
برای به‌ڕێزو خۆشه‌ویست كاك نه‌وشیروان
به‌داخ
و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی خوشكی به‌ڕێزمان
شوعله خانم پێگه‌یشت، بۆ ئه‌و خه‌مه‌تان پرسه‌و ماته‌مینی قوڵی خۆمتان
پێده‌گه‌یه‌نم و له‌ناخه‌وه هاوبه‌شی خه‌متانم.
ئه‌م خوشكه
سه‌لاره جگه‌له‌وه‌ی له خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌یه‌كی تێكۆشه‌رو شۆڕشگێڕیش
بووه كه دوو برای قاره‌مانی شه‌هیدی رێگای رزگاری و دیموكراسیین، بۆ
خۆیشی له خه‌بات و تێكۆشاندا به‌شداری كردووه روبه‌ڕووی راوه‌دونان و
ناخۆشی و چه‌رمه‌سه‌رییه‌كان بووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی داموده‌زگاكانی
رژێمی دیكتاتۆریی له‌ناوچوو، له وێستگه‌كانی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیشدا
هه‌میشه لای ئێمه‌مانان ئه‌و خوشكه سه‌لارو دڵسۆز‌و سه‌نگینه بووه كه
جێگه‌ی رێز‌و خۆشه‌ویستی بووه، بۆیه له‌ده‌ستدانی ناوه‌ختی جێگه‌ی خه‌م و
دڵته‌نگی هه‌مووانه.
له په‌روه‌ردگاری مه‌زنمان داوایه گیانی
شوعله خان به به‌هه‌شتی نه‌مران شادبكات، ئۆقره‌یی و خۆڕاگریش به ئێوه‌و
یه‌ك به‌یه‌كی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌رتان و خزمان و دۆستانتان
ببه‌خشێت، ئه‌وه دوایین خه‌م و دڵته‌نگیتان بێت.
انا للـه و انا الیه را‌جعون
برای دڵسۆزتان
مام جه‌لال
سه‌رۆك كۆمار پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات
د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ كۆچی دوایی خاتوو (شوعله عه‌لی
سه‌عید) هاوسه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان،
پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته كردووه، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده‌و میهره‌بانه‌وه
برای به‌ڕێزم كاك نه‌وشیروان مسته‌فا
رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی ناواده‌ی خوشكی به‌ڕێزمان شوعله خانم پێگه‌یشت.
بۆ
ئه‌و خه‌مه قورسه له‌ناخه‌وه به‌شداریی خه‌متان ده‌كه‌م و پرسه‌و
هاوخه‌میی قوڵی خۆم ئاڕاسته‌ی یه‌ك به‌یه‌كی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی
به‌ڕێزتان ده‌كه‌م.
به‌ڕاستی شوعله خان سه‌رباری سه‌ختی و
دژوارییه‌كانی خه‌بات، دۆستایه‌تی و میوان نه‌وازیی فه‌رامۆش نه‌ده‌كردو
هه‌ر خوشكێكی دڵسۆز‌و هه‌ڤاڵ دۆست و میوان نه‌واز بووه، بۆیه هه‌میشه
جێگه‌ی رێز‌و ته‌قدیری هه‌ڤاڵه‌كانتان بووه له هه‌موو وێستگه‌كاندا.
كۆچی ناوه‌ختی ئه‌م خوشكه به‌ڕێزه‌مان هه‌مومانی دڵگران كرد‌و به‌رده‌وام دڵمان لاتانه.
داوای
به‌زه‌یی و سۆزی په‌روه‌ردگار بۆ گیانی شوعله خان ده‌كه‌ین، سه‌بوریی و
ئۆقره‌ییش به ئێوه‌و كچ و كوڕه‌كان و دۆستان و خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی
تێكۆشه‌رتان ببه‌خشێت، ئه‌وه دوایین ناخۆشی و خه‌متان بێت، هه‌ر سه‌رفراز
بن.
انا للـه و انا الیه را‌جعون...
براتان
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆمار
قوباد تاڵه‌بانی: خاتوو شوعله ژیانی بۆ خه‌بات و تێكۆشان ته‌رخان كردبوو
پرسه‌نامه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوای خاتوو شه‌عله هاوسه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا.
بەڕێز کاک نەوشیروان مستەفا
بەڕێزان خانەوادە تێكۆشه‌رەکەی خاتوو شوعلە عەلی
زۆر به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو "شوعلە عەلی" مان
پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه و ماته‌مینیی خۆمان ئاڕاستەی به‌ڕێزتان
ودۆست و ئازیزانی كۆچكردوو دەكەین.
خوالێخۆشبوو خاتوو شوعلە سەرباری ئەوەی هاوژینی کەسایەتیەکی
تێکۆشەر بوو، خۆشی وەک پێشمەرگەیەکی دێرین شانبەشانی کاک نەوشیروان، لەشاخ و
لەشار، ژیانی بۆ خەبات و تێکۆشان لە پێناو گەلی کوردستان تەرخان کردبوو،
هەمیشە بەرزە هیوای ئەو بەدی هێنانی مافە ڕەواکانی گه‌لی كوردستان بووە.
له‌په‌روه‌ردگاری مەزنمان داوایه گیانی کۆچکردوو به
به‌هه‌شتی بەرین شاد بكات، سه‌بوریی و دڵنه‌واییش به هه‌موو لایه‌ك
ببه‌خشێت و ئه‌وه دوایین ناخۆشیتان بێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆك وەزیران
پرسه‌نامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ خاتوو شوعله
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتوو شوعله عه‌لی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاڕسته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن.
بەڕێز/ كاك نەوشیروان مستەفا - رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان
بابەت/ پرسەنامە
بەداخ‌و كەسارێكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو ( شوعلە
عەلی سەعید) هاوسەری بەڕێزتانمان پێگەیشت. بەناوی هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستە بەڕێزتان‌و
كەسوكارو خانەوادەی تێكۆشەری عەلی سەعید باوكی خاتوو شوعلە دەكەین‌و
هاوبەشی خەمتانین.
خاتوو شوعلە، هاوڕێی ڕۆژانی سەختی خەباتی ئێوە بوو، ژنە
تێكۆشەرێكی خۆراگربوو، دوو برای لەرێگای كوردایەتیدا شەهیدبوون‌و لەژیانیدا
تووشی دژواری‌و نەهامەتیی زۆر بوەوە، لەدەستدانی ماییەی ئەسەفە.
ئومێدەوارین ئەمە دواناخۆشیتان بێت‌و رۆحی خاتوو شوعلەش بۆ هەمیشە شادبێت.
لەگەڵ رێزدا...
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان