قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی
لەهەڵكردنی ئاڵای كوردستان دەكات لەكەركوكی قودسی كوردستان، دەشڵێت: مامی
گەورەمان لەوتارە مێژووییەكەیدا لەساڵی ١٩٩٢ دەڵێت كلیلی چارەسەركردنی
مەسەلەی كورد كەركوكە و فەقەت كەركوكەو هەر كەركوكیش دەبێت.
ئەمڕۆ 28ی ئادار،
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەبێ ئامادەبوونی لیستی عەرەبی و توركمانی
بەڕێوەچوو، ئەندامانی ئەنجومەن بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستانی لەسەر بینا
حكومی و ناحكومییەكانی پارێزگاكە پەسەند كردو پێشنیاری تەرخانكردنی پارە
بۆ دابینكردنی ئاڵا پەسەند كرد.
قوباد تاڵەبانی جێگری
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی ئەو بڕیارە مێژووییەوە،
رایگەیاند: مامی گەورەمان، مام جەلال لەوتارە مێژووییەكەیدا لەساڵی ١٩٩٢
دەڵێت "كلیلی چارەسەركردنی مەسەلەی كورد كەركوكە و فەقەت كەركوكەو هەر
كەركوكیش دەبێت.
هەر لەبروسكەكەیدا قوباد
تاڵەبانی دەشڵێت: پیرۆز بێت هەڵكردنی ئاڵاكەمان لەقودسی كوردستان، ئەم
ئاڵایە كە لەسایەیدا سەرجەم نەتەوەكانی كەركوك بەئارامی و دوور لەچنگی
تیرۆر ژیان بەسەر دەبەن هەمیشە بەگیانفیدایی و خوێنی پێشمەرگە
قارەمانەكانمان بەرزو گەشاوەتر بێت.